10
ئەپڵ 18, ئاب 2018

هەرزەکارێک زیاتر لە 90 گێگابایت لە ڕاژەکارەکانی ئەپڵی هاککرد

بەگوێرەی ڕۆژنامەی The Ageی ئوستوڕالی، هەرزەکارێکی خەڵکی مێلبۆرنی ئوستڕالیا بەهۆی دەستگەیشتنی بە ڕاژەکارەکانی ئەپڵ لەو وڵاتە ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی بۆتەوە. پارێزەرەکەی دەڵێت ئەو هەرزەکارە بۆ خۆشەویستی ئەمەی کردووە و خەونی بەوە بینیوە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەوێ کاربکات. ئەم هەرزەکارە توانیویەتی بڕی ٩٠ گێگابایت لە زانیاری دابگرێت لە زانیاری کڕیارانی ئەپڵ و چەندان شتی تری پارێزراو، ئەمە هەرچەندە ئاشکرا نییە بە ڕوونی کام بەشەی هاککردووە.

لە ڕاستیدا، کاکی هاکەر کاتێک ئاشکرا دەبێت کە باوک و دایکی دەبینن لەسەر کۆمپیوتەرەکەی فۆڵدەرێک هەیە بەناوی “hacky hack hack” و لەبەرئەوە گومانی لێ دەکەن. شایەنی باسە، پۆلیسی ئوستوڕالیش ٢ لاپتۆپ و مۆبایلێک و هارددرایڤێکی ئەو هەرزەکارەی دەست بەسەرداگرتووە. بە شێوەیەکی گشتی، ئەو پشتی بە هەندێک لە نەرمەواڵە بەستووە بەڵام ئاشکرا نییە چ جۆرە نەرمەواڵەیەک و ئەم نەرمەواڵەیە چ کردارێکی کردووە لە یارمەتیدانی ئەم هەرزەکارە. ئەو دانی بە تاوانەکەی داناوە و مانگی داهاتوو سزاکەی دیاری دەکرێت.

جێگەی ئاماژەیە، ئەمە یەکەمجار نییە کە هاکەران توانیویانە زانیاری ئەپڵ چنگ بخەن. ئەگەر لەبیرتان بێت لە ماوەی ڕابردوودا هاکەران توانیان دەستیان بە هەژماری ئایکڵاودی زۆربەی خەڵکە بەناوبانگەکان بگات و دەنگۆیەکی زۆری لێکەوتەوە. دەنگۆی تریش هەبوون کە دەستەیەکی تری تورکی توانیویانە بە سەدان ملیۆن زانیاری ئایکلاود دەست بخەن بەڵام هیچ سەلماندنێک لە ئارادا نەبوو. سەبارەت بە هەرزەکاری ئوستوڕالیش تا ئێستا نەزاندراوە کە ئایا ڕێگەیەکی نوێی بەکارهێناوە یان پشتی بە ڕێگەی کۆن بەستووە.

سەرچاوە :
تاگەکان Apple
بۆچونی تۆ