چۆنییەتی 18, ئاب 2018

چۆنیەتی ڕاگرتنی Live Notificationـی پەخشە ڕاستەوخۆکانی ئینستەگرام

هەروەکو زانراوە لە هەریەکە لە ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بژاردەی ڕاگرتن و چالاککردنەوەی ئاگاهییەکان (Notifications) هەیە بۆ هەر ئەپێک کە مەبەستت بێت. بەڵام ئەگەر ناچالاکی بکەیت ئەوا هەرچی ئاگاهییە ڕادەوەستێت. بۆ نمونە، لە ئینستەگرام ئەگەر ئاگاهییەکانی ڕابگریت ئەوا هیچ ئاگاهییەکات بۆ نایەت لەکاتی کۆمێنت و لایک و هاتنی پەیامدا. خۆشبەختانە ئینستەگرام هەندێک بژاردەی داناوە تا ناچار نەبیت بە ڕاگرتنی تەواوی ئاگاهییەکان. بۆ نمونە بە ئاسانی دەتوانیت ئاگاهیی ئەو پەخشە ڕاستەوخۆیانە بڕابگریت کە بۆت دێن. کەواتە بفەرموون لە خوارەوە فێری چۆنیەتی ڕاگرتنی Live Notification بن لە ئینستەگرام.

ئەپی ئینستەگرام بکەوە و پاشان بچۆ بۆ سەر پڕۆفایلەکەت. لەوێ پەنجە بنێ بە وێنۆچکەی Settings کە لە وێنەکەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.

پاشان بچۆ بە بەشی Notifications و ئینجا بەشی Push Notifications بکەوە. لەوێدا وەرە خوارەوە تا Live Videos دەبینیت. ئێستا بژاردە لەژێر دەستی خۆتە کە دەیکەیتە On یان Off. ئیتر کە بیکەیتە Off ئەوا چیتر ئاگاهییە پەخشە ڕاستەوخۆکانی ناو ئینستەگرامت بۆ نایە. هەر لەم بەشدا بە ئارەزووی خۆت دەتوانیت ئاگاهیی پەیوەست بە کۆمێنت و لایک و ناردنی داواکاری هاوڕێیەتی و چەندان شتی تر ناچالاک بکەیت.

تاگەکان Instagram
بۆچونی تۆ