ئەپڵ
19, ئاب 2018
باندێکی دز هێرش دەکەنە سەر کۆگایەکی ئەپڵ و بای 20 هەزار دۆلار ئایفۆن دەبەن

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، لەبەردەم کڕیاران و کارمەندانی ئەپڵ و بێ شەرمانە باندێکی دزی دەچنە ناو کۆگایەکی ئەپڵ لە Roseville Galleria و کۆمەڵێک ئامێری ئەپڵ دەبەن کە نرخیان بە ٢٠ هەزار دۆلار خەمڵێندراوە.
بەگوێرەی پۆلیسی ئەو ناوچەیە، چوار گەنج کە بلووزی کڵاو بەسەریان لەبەربووە، کاتژمێر ٨ی ئێوارە هێرشیان کردووەتە سەر کۆگای ئەپڵ و بە خێرایەکی زۆر وایەری ئاسایشی پەیوەست بە ئامێرەکانیان پچڕاندووە و ئامێرەکانیان بردووە.
هەرچەندە بۆ ماوەیەکی زۆر کەم گومانلێکراوەکان لە کۆگاکە بوون بەڵام ٢٠ ئایفۆن و ٢ ماکبووک پڕۆ و ئایپادێکی مینیان بردووە.
کڕیاران کە لە لەو شوێنە بوون وێنەی گومانلێکراوانیان گرتووە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک خۆیان لێ نزیک نەکردوونەتەوە و لە کاتی گەیشتنی پۆلیس دزەکان پێشتر ڕایان کردووە.
جێگەی باسە، لە مانگی ڕابردووشدا حاڵەتێکی لەم شێوەیە ڕوویدا و ٤ پیاوی ڕەش پێست هێرشیان کردە سەر کۆگایەکی ئەپڵ و کۆمەڵێک ئامێریان بە خێرایەکی زۆر برد کە بە ٢٧ هەزار دۆلار خەمڵێندرابوون.
ئەمەش دیمەنی ڕووداوی مانگی ڕابردووە:
[su_youtube url=”https://youtu.be/If2d0AiOhCE”]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!