ئەپڵ
20, ئاب 2018
ئەپڵ 25 هەزار ئەپی قومارکردن لە ئەپستۆر دەسڕێتەوە

دوای ڕەخنەیەکی زۆر لە میدیای سەرەکی وڵاتی چینەوە لە هەمبەر هەبوونی ئەم جۆرە ئەپانە لەسەر ئەپستۆر، ئەپڵ زیاتر لە ٢٥ هەزار ئەپی قومارکردن و هاوشێوەی ئەوانەی لە ئەپستۆری چین کردە دەرەوە.
بە گوێرەی میدیای فەرمی ئەم وڵاتە، ئەپڵ بە مەبەستی پابەندبوونی بە یاساکانی ئەو وڵاتە ئەم ڕێژە دیاریکراوەی ئەپڵیکەیشنی لە کۆگای ئەپەکانی لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس لابردووە. جێگەی ئاماژەیە، ئەپڵ دووپاتی کردۆتەوە کە ئەپی لەم شێوەیەی لە کۆگاکەی سڕیەوەتەوە بەڵام ژمارەکانی ئاشکرا نەکردوون.
ئەم کردارەی ئەپڵیش لەدوای ئەوە دێت کە پێشکەشکاری کەناڵی CCTVـی چینی ڕاستەوخۆ لە مانگی ڕابردووەوە چەند جارێک ڕەخنەی ئاراستەی کارگێری ئەپڵ کردووە لەسەر بوونی ئەم جۆرە ئەپانە کە لە چین قەدەغەن.
شایەنی باسە، ئەپڵ تاکە کۆمپانیای بیانییە کە لە ئێستادا لە چین کۆگاکانی ئەپڵیکەیشنی لێ بلۆک واتە بەست نەکراوە، ئەمە لە کاتێکدایە گەورە کێبەرکێکارەکەی کە گووگڵە کۆگاکەی لێ بانکراوە و لە چین کارا نییە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!