مایکرۆسۆفت 21, ئاب 2018

سکایپ تایبەتمەندی چاتی پارێزراو و تایبەتی زیادکرد

لەدوای چەند مانگێک لە کاری بەردەوام، چاتە تایبەت و پارێزراوەکانی سکایپ ئێستا بەردەستن. بەکارهێنەران لەسەر ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و کۆمپیوتەر دەتوانن چاتەکانیان بکەن بە چاتی سەلامەت و تایبەت بۆ هەریەکە لە چاتی دەنگ و ڕەنگ و هەروەها دەقیش.

ئەم تایبەتمەندییەش کاتێک کارا دەبێت کە داواکاری بۆ کەسی بەرامبەر بنێریت و ئەویش قبوڵی بکات، ئینجا دەتوانن چاتێکی سەلامەت و تایبەت ئەنجام بدەن. بەمەش پارێزراو دەبن لە دەست تێوەردانی لاوەکی چونکە ئەم چاتە تەکنەلۆژیای End to End Encryptionـی تێدا بەکارهاتووە.

ئەم تایبەتمەندییە هەندێک سنورداری هەیە، ئەویش تۆ دەتوانیت یەک چاتی نهێنی لەگەڵ کەسی بەرامبەر لەسەر یەک کۆمپیوتەر یان یەک مۆبایل یان یەک تابلێت ئەنجام بدەیت. ئەگەر ویستت لەسەر ئامێرێکی تر بیکەیت ئەوا دەتوانیت گفتوگۆکە بگوازیتەوە. شایەنی باسە، ئەو چاتە نهێنیەی کە لەسەر ئامێرێک دەستی پێ دەکەیت لەسەر ئامێرەکەی تر دەرناکەوێت. بەداخەوە ناتوانیت وا بکەیت هەرچی چات هەیە کە لەسەر سکایپ ئەنجامی دەدەیت تەکنەلۆژیای End to End Encryptionـی بۆ چالاک بکەیت تا بۆ هەموو گفتوگۆیەک پارێزراو بێت.

سەرچاوە :
تاگەکان microsoft Skype
بۆچونی تۆ