ئەپڵ
21, ئاب 2018
ئایپادێک لە فرۆشگایەکی ئەپڵ لە ئەمستەردام تەقیەوە و کڕیاران فرۆشگاکەیان چۆڵکرد

ڕۆژی یەکشەممە لە فڕۆشگایەکی فەرمی ئەپڵ لە ئەمستەردام، ئایپادێک بەهۆی زۆر گەرمبوونی پاتریەکەیەوە گڕ دەگرێت و دەتەقێت. هیچ برینداربوون و ڕووداوێکی گیانی نەبووە، ئەمە هەرچەندە ٣ کەس لەناو فرۆشگاکە ڕووبەڕووی کێشەی هەناسەدان بوونەتەوە.
ڕوون نییە کە تابلێتەکە بووبێتە هۆی گڕی گەورە، چونکە ستافی ئەپڵ بەخێرایی تابلێتەکەیان خستووەتە ناو سندوقێکی پڕ لە لم. دەگوترێت کە ئایپادەکە هەندێک هەڵمی بێزارکەری بە بەردەوامی دەرکردووە کە بووەتە هۆی کاریگەری لەسەر سێ کەس.
شایەنی باسە، نزیکترین تیمی ئاگرکوژێنەوە گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستبەجێ فرۆشگاکە چۆڵکراوە. بەڵام دواتر لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ فرۆشگاکە دەست بە کاری ئاسایی خۆی دەکاتەوە و کڕیارانیش ڕێگەیان پێدراوە بچنە ژوورەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!