10
رەقەکاڵا 21, ئاب 2018 بۆچوون

Nvidia دوو گرافیک کاردی نوێی بەناوەکانی GeForce RTX 2080 و RTX 2080 Ti ڕاگەیاندن

لە دوای چاوەڕوانیەکی زۆر و لە کۆتایدا، دوێنێ دوو شەممە کۆمپانیای Nvidia لە Gamesom پەردەی لەسەر نەوەی نوێی گرافیک کاردەکانی خۆی لادا. ئەم نەوە نوێیە بنچینەکراون لەسەر پێکهاتەی Monster و توانستی Ray-tracing و Deep Learningـیان تێدایە. زۆر بەتایبەتی Nvidia ئەم سێ گرافیک کاردەی ڕاگەیاندن: GeForce RTX 2070 و GeForce RTX 2080، وە هەروەها GeForce RTX 2080 Ti.

ئەمە بۆ یەکەم جارە کۆمپانیای Nvidia جۆری Ti ڕاستەوخۆ لەگەڵ جۆرەکانی تر ڕابگەیەنێت، ئەمە لەکاتێکدا لە ڕابردوودا چەند مانگێگ دواتر ڕایدەگەیاند. بەڵام ئەمجارە یاریکەران (Gamers) ڕاستەوخۆ دەتوانن هەرە ئاست بەرزەکە بکڕن و هەنگاو بەرەو لووتکە بنێن. لە ئێستادا گرافیک کاردەکان لەسەر ماڵپەڕی Nvidia بەردەستن بۆ کڕینی پێش وەختە بەڵام وەی وەی کە گرانن!

نرخەکان بەم شێوەیەن:

  • GeForce RTX 2080 Ti Founders Edition: $1,199
  • GeForce RTX 2080 Ti Reference: $999
  • GeForce RTX 2080 Founders Edition: $799
  • GeForce RTX 2080 Reference: $699
  • GeForce RTX 2070 Founders Edition: $599
  • GeForce RTX 2070 Reference: $499

شایەنی باسە، ئەم گرافیک کاردانە بۆ کڕینی پێش وەختە بەردەستن و لە ٢٠ مانگی داهاتووەوە بەردەست دەبن بۆ فرۆشتن. سەبارەت بە جۆری GeForce RTX 2070 تا ئێستا بە ڕوونی دیار نییە کەی بەردەست دەبێت.

سەرچاوە :
تاگەکان Nvidia
بۆچونی تۆ