ئەپ و نەرمەکاڵا
21, ئاب 2018
یاری Ar CrossWord بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بووەتە خۆڕایی

کۆمپانیای ئایفۆن ئیسلام، کە خاوەنی ژمارەیەک لە ئەپی پێشکەوتووە بۆ سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە و لەگەڵ پیرۆزبایشیان جەژنانەیان پێشکەشکردنی یاری Ar Crosswordـە بۆ ئای ئۆ ئێس بە بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان.
هەرچەند دیاریەکە گەورە نییە و بریتییە لە یاریەکی وشە یەکتربڕەکان. لە ڕاستیدا یاریەکە بە زمانی عەرەبییە بەڵام ئێمە بە پێویستمان زانی ئێوە بێ بەش نەکەین لەو دیاریەی ئایفۆن ئیسلام و بەهیوای سود بۆ گشت لایەک. یاریەکە نرخی پێشووی ٣,٩٩$ و ئێستا بەخۆڕاییە. بفەرموون لەخوارەوە یاریەکە دابگرن.
کرتە بکە بۆ داگرتنی یاریەکە لە ئەپستۆر
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!