جۆراوجۆر 22, ئاب 2018

باشترین 5 ماڵپەڕ بۆ خوێندنەوە و داگرتنی کتێب بە شێوەیەکی یاسایی

نوسەری ئەمریکی بەناوبانگ، ئێرنست هێمینگوەی، دەڵێت “هیچ هاوڕێیەک نییە وەکو کتێب ڕاستگۆ بێت.” بێگومان بە لەبەرچاوگرتنی دۆخەکان ئەوا کتێب هاوڕێیەکی بەردەوامە و وەکو خواردن بۆ مێشک سودی هەیە. لەسەردەمی ئەمڕۆشدا بە هۆی بوونی تابلێت و مۆبایلە زیرەکەکان خوێندنەوە زۆری لەسەر ئەم ئامێرانە ئەنجام دەدرێت. بەم بۆنەیەوە ٥ باشترین ماڵپەڕ کە بەشێوەیەکی یاسایی ڕێگەت پێ بدەن کتێب دابگریت و بخوێنێتەوە بۆ ئێوە ئامادەکردووە. ئەم ماڵپەڕانەش کتێبی جیاجیا هەر لە نوسراوە کلاسیکیەکان تا کتێبی تایبەت بە بواری کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای سەردەم لەخۆ دەگرن.

١- Open Library

پێگەیەکی تایبەت بە گشت کتابێک و ئامانج لێی کتێبخانەیەکی کراوەیە کە بەشێکە لە پڕۆژەی ئەرشیفی ئینتەرنێتی بەناوبانگ ناسراو بە  Archive.org. بێگومان بە ملیۆن کتێب لەسەر Open Library بۆ خوێندنەوە بەردەستن کە زۆربەیان دەتوانیت بە فۆڕماتەکانی “EPUB و DJVU و MOBI و PDF” دابگریت. دەتوانیت کتێب لە بوارەکانی هونەر و مێژوو و زانست و پزیشکی و …هتد بخوێنیتەوە. لەم پێگەیە گەڕان ئاسانکراوە بە شێوەیەک کە دەتوانیت بەناوی کتێب یان نوسەر یان بەشێک لە کتێبەکە بگەڕێیت. بفەرموو لەم لینکەوە ماڵپەڕەکە بکەوە.

٢- Many Books

ئەم پێگەیە زیاتر لە ٣٣ هەزار کتێب لەخۆی دەگرێت. کتێبەکانی ئەم پێگەیە بۆ ئامێری جۆری وەکو کیندڵ گونجێندراون و هەروەها بە فۆڕماتەکانی EPUB و MOBI و PDF و TXT بەردەستن. جگە لە بەدوا گەڕان بە دوای کتێب لەڕێگەی بزوێنەری گەڕانەوە ئەوا بە شێوەی ئەلفوبێی ئینگلیزیش دەتوانیت بەدوای کتێب بگەڕێیت. لێرەوە لەم بەستەرەوە پێگەکە بکەوە.

٣- FeedBooks

پێگەی FeedBooks کۆمەڵێک کتێبی نایاب پێشکەش بە خوێنەرانی کتێب دەکات. ئەم پێگەیە خاوەن ڕووکارێکی جوان و قەشەنگە و بە ڕێکوپێکی هاوپۆل واتە دابەشکراوە بەسەر بەشەکانی وەکو چیرۆک و مێژوو و کتێبە ئەکادیمییەکان و … هتد. دەتوانیت لەم پێگەیە کتێب بەخۆڕایی دابگریت و بخوێنیتەوە. لەم بەستەرەوە پێگەکە بکەوە.

٤- Free-eBooks

دروشمی ئەم ماڵپەڕە بریتییە لە “بخوێنەوە لە هەر کوێ و هەر کاتێک بێت.” ئەم پێگەیەش وەکو پێگەکانی تر هاوپۆلکراوە و دابەش کراوە بەسەر بەشە جیاجیاکاندا و چەندان کتێبی تێدا دەست دەکەویت بۆ خوێندنەوە. هەرچەند پێدەچێت ڕووپەڕی پێگەکە کەمێک شێواوی پێوە دیاربێت بەڵام هێشتاش دەتوانیت بە سەتان کتێب بۆ خوێندنەوە دەست بخەیت. لەم ماڵپەڕە بۆت هەیە هەموو مانگێک تا ٥ کتێب دابگریت. لێرە پێگەکە بکەوە.

٥- SmashWords

ئەگەر بەدوای پێگەیەکیت بۆ داگرتن و خوێندنەوەی کتێب بە PDF، ئەوا لێرە گەڕانەکەت کۆتایی دێت لەگەڵ ئەم پێگە نایابە. پێگەکە خاوەن ڕووکارێکی سادەیە و بێگومان بەش بەش کراوە بە جوانی تا خوێنەر بە ئاسانی کتێبی مەبەست بدۆزێتەوە. کتێبەکان بە PDF بەردەستن و دەتوانیت دایان بگریت. لەم بەستەرەوە پێگەکە بکەوە.

بۆچونی تۆ