گەرمترین
22, ئاب 2018
24 ملیۆن پەیوەندی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی لە شاری مەککە تەنها لە ٨ی ذي الحجة

کۆمسیۆنی پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاریەکانی سعودیە ڕایگەیاند کە لە ٨ی ذي الحجةی ١٤٣٩ کۆچی، زیاتر لە ٢٤ ملیۆن پەیوەندی تەلەفۆنی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بەسەرکەوتووی لە شاری مەککەی پیرۆز ئەنجام دراون. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێژە زۆرەی حاجی کە ساڵانە لە مانگی حاجیان ڕوو لەو شارە دەکەن. بە گوێرەی ئامارەکان ٢,٥ ملیۆن حاجی ڕوویان لە سعودیە کردووە.
هەر بە گوێرەی کۆمسیۆنی ناوبراو، ڕێژەی بەکارهێنانی ئینتەرنێتیش گەیشتووەتە ١٤٦٧ تێرابایت. وە خێرایی ئینتەرنێتیش گەیشتبووە ٢٤ مێگابت لە چرکەیەکدا، کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ٩٤% باشتربووە.
لە ڕوونکردنەوەی کۆمسیۆندا هاتووە بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەسەر ئاستی تاک ٣٠١ مێگابایت بووە، کە لەبەرامبەردا بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە جیهاندا لەسەر ئاستی تاک ١٥٠ مێگابایتە لە ڕۆژێکدا.
لەم دوو گرافیکە وێنەدا زانیاری زیاتر ئاماژەی پێکراوە:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!