شاومی 22, ئاب 2018

مۆبایلی Poco F1 بە سناپدراگۆن 845 و نرخی 300 دۆلار ڕاگەیاندرا

لە دوای ماوەیەکی زۆر لە دەنگۆ سەبارەت بە مۆبایلی  Poco، ئەمڕۆ شاومی بە فەرمی لە نمایشێکی تایبەت لە نیودێلهی لە هیندستان پەردەی لەسەر PocoPhone F1 لادا. وا چاوەڕوان دەکرێت ئەم زنجیرە مۆبایلە جیاواز لە زنجیرە مۆبایلەکانی تری شاومی لەگەڵ ئاست بەرزیاندا نریان زۆر نزم بێت.

ئەم مۆبایلە لە هیندستان ناوی Poco F1 دەبێت و بە Snapdragon 845 بەهێزکراوە کە ئۆکتا کۆرە و تا ٢.٨ گێگاهێرتز خێرایەکەیەتی، وە گرافیک کاردی Adreno 630 لەسەر جێگیرکراوە. پۆکۆ بە سێ بیرگەی جیاواز بەردەست دەبێت ئەوانیش: ٦٤ و ١٢٨ و ٢٥٦ دەبن، لەگەڵ ڕامی ٦ گێگابایت و ٨ گێگابایت. ئەم مۆبایلە نرخی لە ٣٠٠ دۆلار دەست پێدەکات و دەبێتە هەرزانترین مۆبایلە بەم تایبەتمەندیانە.

ئەم مۆبایلە ڕوونمایەکی ٦.١٨ ئينجی بە نۆچەوە بە ڕوونی (2246X x 1080) لەسەرە. لە بەشی پێشەوەی مۆبایلەکە هیچ دوگمەیەک بوونی نییە بەڵام لە نۆچەکەی لەسەرەوە چەند هەستەوەرێک بوونیان هەیە کە بۆ قوفڵی دەموچاو بەکاردێن. بێگومان بە گۆرێلا گلاس ڕووپۆشکراو و پارێزراوە بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە کام وەشانی گۆرێلا گلاسە. کامێرای پشتەوەی دوانەییە کە ١٢ + ٥ مێگاپێکسڵن. کامێرای پێشەوەی ٢٠ مێگاپێکسڵە بە فەتحەی ٢.٠.

بە پوختی ئەمانە تایبەتمەندیەکانی ئەم مۆبایلەن:

  • ڕوونما: ٦.١٨ ئینج بە ڕوونی (2246X x 1080)
  • پڕۆسێسەر: کوالکۆم سناپدراگۆن ٨٤٥
  • ڕام: ٦ یان ٨ گێگابایت
  • کامێرای پشتەوە: ١٢ + ٥ مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: ٢٠ مێگاپێکسڵ بە بوونی تەکنەلۆژیای دەستکردی جوانکردن AI Beautify
  • بیرگەی ناوخۆیی: ٦٤ یان ١٢٨ یان ٢٥٦
  • پاتری: ٤٠٠٠ ملی ئەمپێر
  • تەکنەلۆژیای LiquidCooling بۆ ساردکردنەوەی مۆبایلەکە
  • سیستەم: ڕووکاری MIUI9.6 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید ئۆریۆ بەڵام تایبەتە و ناوی Miui for Pocoـیە. شێوەکەی لە نۆڤا لۆنچەر دەچێت.

نرخی بەم شێوەیە دەبێت:

  • ٦ گێگابایت ڕام + ٦٤ گێگابایت بیرگەی ناوخۆیی = ٣٠٠ دۆلار
  • ٦ گێگابایت ڕام + ١٢٨ گێگابایت بیرگەی ناوخۆیی = ٣٥٠ دۆلار
  • ٨ گێگابایت ڕام + ٢٥٦ گێگابایت بیرگەی ناوخۆیی = ٤١٥ دۆلار

چەند وێنەیەک لە مۆبایلەکە ببینن:

سەرچاوە :
تاگەکان Poco xioami
بۆچونی تۆ