گووگڵ
23, ئاب 2018
تەختەکلیلی GBoard ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

هەروەکو ئاشکرایە کە تەختەکلیلی GBoard یەکێکە لە بەربڵاوترین تەختەکلیلەکان بۆ مۆبایلە زیرەکەکان، بەم بۆنەیەوە ئەم تەختە کلیلە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و ژمارەی داگرتنەکانی گەیشتە ١ بلیۆن داگرتن لەسەر گووگڵ پلەی.
بێگومان کەم ئەپ هەیە ڕێژەکەی گەیشتبێتە ئەم ئاستە لە گووگڵ پلەی، بەڵام ئەمانە هەندێک لەوانەی کە گەیشتوونەتە ١ بلیۆن: سکایپ، فەیسبووک مێسنجەر، ئینستەگرام، گووگڵ فۆتۆس. ئەمەی تەختەکلیلی Gboardـيش بەرهەمی هەوڵە بەردەوامەکانی گووگڵە لە گەشەپێدانی ئەم تەختەکلیلە.
ئەگەر تا ئێستا ئەم تەختەکلیلەت بەکارنەهێناوە، ئەوا ئێستا کاتی ئەوەیە تاقیبکەیتەوە و چێژ لەم هەموو تایبەتمەندیە وەرگریت کە هەیەتی. ئەم تەختەکلیلە پشتگیری سەتان زمان دەکات و چەندان تایبەتمەندی ناوازەی تێدایە و لەگەڵ چەند خزمەتگوزاریەکی گووگڵیش تێکهەڵکێش کراوە. بۆ نمونە گووگڵ ترانزلەیت واتە وەرگێری گووگڵ. دەتوانیت لەم بەستەرەوە Gboard دابگریت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!