ئەپڵ 23, ئاب 2018

ئەپڵ دەیەوێت تێچووی ئامێرەکانی کەم بکاتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ هەوڵدەدات نرخی تێچوونی ئامێرەکانی داهاتووی کەمبکاتەوە، لەوانەش iPhone، iPad و MacBook.

لەگەڵ دەرکەوتنی کۆمپانیاکانی وەک هواوەی، شاومی، ئۆپۆ چەندانی تر، کەلەماوەی ڕابردوودا کۆمەڵێک مۆبایلی پێشکەوتوویان بەنرخی هەرزانتر بەرهەم هێناوە، ئیدی پێدەچێت ئەپڵیش هەوڵ بدات تێچووی ئامێرەکانی کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی بەنرخێکی هەرزانتر بیانفرۆشێت و زیاتر فرۆشگەکان بۆ خۆی داگیر بکات.

بەگوێرەی پێگەی DigiTimes، ئەپڵ گرێبەستی کاری لەگەڵ ئەو کۆمپانیا تایوانییە هەڵوەشاندۆتەوە کەپاتری بۆ ئامێرەکانی ئەپڵ دابین دەکرد. لەجێگەی ئەو کۆمپانیا تایوانییەش، ئەپڵ گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی پاتری بۆ ئامێرەکانی داهاتووی ئەپڵ ئامادەبکات.

بەپێی بۆچوونی چاودێرانی بوارەکەش ئەپڵ بەم هەنگاوەی دەیەوێت بەرەبەرە تێچووی ئامێرەکانی کەم بکاتەوە لەڕێگەی کۆمپانیا چینییەکانی بەرهەمهێنەری پارچە تەکنەلۆژییەکان.

بۆچونی تۆ