تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
23, ئاب 2018
فەیسبووک و تویتەر بە دەیان پەڕ و هەژماری ساختەی پەیوەست بە ئێران و ڕووسیا دەسڕنەوە

٦٥٢ پەڕ و هەژمار و گروپ لە فەیسبووک و ٢٨٤ هەمار لەسەر تویتەر سڕانەوە.
هەریەک لە کۆمپانیای فەیسبووک و تویتەر دەیان هەژمار و پەڕی ساختەی ئێرانیان سڕیوەتەوە، کە ناوەڕۆکی هەڵە و ناڕاستیان بڵاوکردۆتەوە و ئامانجیان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سعودیە و چەند وڵاتێکی تری ئەوپورپی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە.
بەگوێرەی هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی، ئەم پەڕانە کاریان بانگەشەکردن بووە بۆ پلانە ئێرانییەکان و ئامانجیان بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی ساختە و ناڕاست بووە و ئامانجیشیان ملیۆنان بەکارهێنەر بووتە تا بتوانن ڕەواج بە هەڵمەتەکانیان بدەن.
فەیسبووک ئاماژە بەوە دەکات کە ٦٥٢ پەڕ و هەژماری لەسەر تۆڕەکەی سڕیوەتەوە کە بە شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندیان بەو هەڵمەتانە هەبووە و توانیویانە نزیکەی ٦٠٠٠ هەزار دۆلار کۆبکەنەوە. بە هەمان شێوەش، تویتەر نزیکەی ٢٨٤ هەژماری لە تۆڕەکەی سڕیوەتەوە کە زانیاری ناڕاست و سەلێشێوێنەریان بڵاوکردۆتەوە. لە دوای بەدواداچوونی تەواو دەرکەوتووە ئەم هەژمارانە سەرچاوەکەیان ئێران بووە.
بێگومان ئەم سڕینەوەیەش لە دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی گلەیی و گازندەیی بەکارهێنەران بووە کە ڕووبەڕووی هەر یەک لە تۆڕەکان کراوەتەوە، کە هەریەکەیان زانیاری و بانگەشەی ناتەندروستیان بۆ خەڵکی وڵاتە ئامانجدارەکان بڵاوکردۆتەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!