گەرمترین 24, ئاب 2018

ڕاپرسیەک هۆکارەکانی گۆڕینی سیستەم لە ناو بەکارهێنەران ئاشکرا دەکات

لە ڕاپرسیەکی پێگەی PCMag کە لە نێوان ٢٥٠٠ بەکارهێنەری مۆبایل ئەنجامدراوە، چەند ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر لەبارەی ئەوەی بۆچی بەکارهێنەران لە سیستەمێکەوە دەچنە سەر سیستەمێکی تر ئاشکراکراون. دەرکەوتووە کە نرخ و ئەزموونی بەکارهێنەر هۆکاری سەرەکین کە بۆچی بەکارهێنەران لە سیستەمێکەوە چوونەتە سەر سیستەمێکی تر.

لە ڕاپرسیەکەدا ١٨%ی بەشداربووان لە ئەندرۆیدەوە چوونەتە سەر بەکارهێنانی ئای ئۆ ئێس، لە کاتێکدا ١١% لە ئای ئۆ ئێسەوە چوونەتە سەر ئەندرۆید. ئەمەش واتای ئەوەیە ٧١% بەکارهێنەران بە دڵسۆزی لەسەر یەک سیستەم ماونەتەوە. ئەمە ئەوە دەردەخات لەوانەیە بەکارهێنەران ترسیان لە فێربوونی سیستەمێکی نوێ هەبێت.

لە ٤٧% ئەوانەی کە لە ئەندرۆیدەوە چوونەتە سەر ئای ئۆ ئێس دەڵێن ئەزموونەکە چێژ بەخشتر بووە لە لاکەی تر. ٣٠% ئەوانەیشی کە لە ئای ئۆ ئێس چوونەتە سەر ئەندرۆید دەڵێن سیستەمە سەرچاوەکراوەکەی گووگڵ ئەزموونێکی باشتری بە ئێمە بەخشیوە. بەڵام لەلایەکی ترەوە، دەربارەی نرخ، ٢٩% لە ئای ئۆ ئێسەوە چوونەتە سەر ئەندرۆید و لە بەرامبەردا ١١% چوونەتە سەر ئای ئۆ ئێس. بەڵام بەداخەوە ئەمە ڕێژەیە ڕێژەیەکی سەرسوڕهێنەر نییە، چونکە دەبوایە زۆر زیاتر لە ئای ئۆ ئێسەوە گەشتیان کردبایە بۆ سەر ئەندرۆید بەهۆی ئەوەی مۆبایلە ئەندرۆیدەکان لە نرخدا زۆر هەرزانن و لە هەموو ئاستەکان بەردەستن.

کاتێک دێتە سەر باسی تایبەتمەندییەکان، ڕێژەکان زۆر بەرچاو نین چونکە ٢٥% لە ئای ئۆ ئێسەوە چوونەتە سەر ئەندرۆید بەهۆی کامێرا و دیزاینەوە، لەبەرامبەردا ٢٤% لە ئەندرۆیدەوە گۆڕیویانە بۆ ئای ئۆ ئێس.

زۆر بە شێوەیەکی سەیر، بۆ خێرایی نوێکردنەوەی سیستەمەکان تەنها ١% لە ئای ئۆ ئێسەوە گۆریویانە بۆ ئەندرۆید و ٤% لە ئەندرۆیدەوە بۆ ئای ئۆ ئێس.

بۆ زانیاریتان لە ناو بەشداربووان ٥٤%ی خاوەنی ئایفۆنن و نیوەیان پشتگیری لە براندی سامسۆنگ دەکەن لە نێو ئەندرۆیددا.

لەخوارەوە گرافیکە زانیاری ئەم ڕاپرسیە بە وردی سەیربکەن:

بۆچونی تۆ