ئۆپۆ

مۆبایلی Oppo R17 Pro بە پەنجەمۆری ژێر ڕوونما و سێ کامێرا نمایشکرا‎

لە کۆتاییدا بە فەرمی مۆبایلی Oppo R17 Pro لەلایەن ئۆپۆوە نمایشکرا. مۆبایلەکە خاوەنی ڕێژەیەک لە تایبەتمەندی بەرز و بەتوانایە کە دەیخاتە ڕیزی یەکەم مۆبایلەکان لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان. مۆبایلە نوێیەکەی ئۆپۆ هەڵگری پەنجەمۆری ژێر ڕوونمایە و نۆچێکی بچوکی لەسەرەوەی ڕوونماکەی هەیە. هەروەک پشتگیری لە تەکنەلۆژیای بارگاویکەرەوەی خێرا Super VOOC دەکات، کە بە ۱٠ خولەک ٪٤٠ پاترییەکەی بارگاوی دەبێتەوە.

پوختەی تایبەتمەندییەکانی Oppo R17 Pro

  • ڕوونما: ٦.٤ ئینج و بوونی نۆچ و جۆری ڕوونماکەی ئەمۆلێدە و ڕووپۆشی ڕوونماکە لە گۆرێلا گڵەسە. وە ڕێژەی٪۹٥ لاشەی ڕوونمایە.
  • پڕۆسێسەر: سناپدراگۆن ۷۱٠
  • ڕام: ۸ گێگابایت
  • بیرگەی ناوەکی: ۱۲۸گێگابایتە. مۆبایلەکە پشتگیری بیرگەی دەرەکی ناکات.
  • کامێڕا: پێشەوەی ۲٥ مێگاپێکسڵ و بە کرانەوەی f/2.0. وە لە دواوەیدا سێ کامێڕا هەیە، کامێڕای یەکەم ۱۲مێگاپێکسڵ، کە هاوشێوەی گالەکسی ئێس ۹ پڵەس و نۆتی ۹ هەمان فەتحە واتە کرانەوەی هەیە لەنێوان  f/1.5-f/2.4. کامێڕای دووەمیان ۲٠ مێگاپێکسڵ و کامێرای سێیەمی ئەم مۆبایلە لە ڕاستیدا هەستەوەری 3D TOFـە.
  • سیستەم: ئەندرۆید ئۆریۆ ۸.۱ و ڕووکاری بەکارهێنەر ColorOS 5.1
  • توانستی پاتری: پاتری مۆبایلەکە کراوە بە دووبەش و توانستی هەریەکێکیان ۱۸٥٠ ئەمپێر/کاتژمێرە. سەرجەمی هەردووکیان ۳۷٠٠ میلی ئەمپێر/کاتژمێرە.

شایەنی باسە ،نرخی   مۆبایلەکە لە ٦۲٥ دۆلارەوە دەبێت و لە ناوەراستی مانگی ١٠ لە چین بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن. لە ئێستادا هیچ زانیاریەک لەسەر بەردەستبوون و نرخی جیهانی ئاشکرا نەکراوە.

سەرچاوە:

24 ئاب، 2018