یاری 13, تشرینی یه‌كه‌م 2012

یاری Tarzan لەسەر كۆمپیوتەرەكەت ئەنجام بدە.

سەرەتا پێش ئەوەی بێینە سەر بابەتەكەمان بە پێویستمان زانی میوان و هاوکارانمان  بێبەش نەكەین لە یاریەكانی كۆمپیوتەر، چونكە یاریەكانی كۆمپیوتەر فەرامۆش كراون لە زۆربەی مالپەرە کوردیەکان تایبەت بە بواری ئای تی ،بۆیە ئێمە وەك ستافی تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی  بەردەوام هەوڵدەدەین بە پێ ی توانا هەمیشە یاریەك بكەینە دیاری تایبەت بە کۆمپیوتەر ، لەلایەكی تریشەوە‌ هەر زانست خوازێك دەتوانیت یاری تایبەت بە كۆمپیوتەر بنێرێت بۆ مالپەرەکەمان ئێمەش بە خۆشحاڵیەوە بڵاوی دەكینەوە بۆ ئەوەی‌ سەرجەم میوانی مالپەرەکەمان سودی لێوەربگرن،

دیاری ئەمجارە یاری “”Tarzan دەكەینە دیاری بۆ ئێوەی خۆشەویست ئەم یاریە یەكێكە لەو یاریە خۆشانەی كۆمپیوتەر زۆرێك لە ئێمە ئارەزوو لە یاری دەكەین بەڵام جاری وا هەیە ناتوانین یاریەكانی كۆمپیوتەر وەك پێیویست ئەنجام بدەین. سەدان یاری بەهێز بۆ كۆمپیوتەر هەیە بەڵام ئەم یارانە پێیویستیان بە كۆپیوتەریكی باش هەیە لە ڕووی مواسەفاتەوە جگە لەمەش چەند یاری ترمان هەیە بە قەبارەیەكی بچوك و بەبێ ماندووكردنی كۆمپیوتەرەكانمان ئەوەی لێرەوە دەمان نەوێت باسی بكەین ئەم یاریەیە بە قەبارەكی بچوك و بێ ماندووكردنی كۆمپیوتەرەكەت،لەسەر هەموو كۆمپیوتەرێك كاردەكات كە ئەمەش كارێكی باشە هەر چەندە یاری تەڕەزان یاریەكی زۆر كۆنە‌ بەڵام هەمیشە ئەم‌ یاریە لای بەكارهێنەرانی تام و چێژێكی تایبەتی خۆی هەیە.

[divide style=”2″]

یان

پێویست بە باس كردنی چۆنیەتی دامەزراندنی یاریەكە ناكات و چونكە دابەزاندنی یاریەكە زۆر ئاسانە,ئێستا دێینە سەر ئەنجامدانی یاریەكەمان دوای كردنەوەی یاریەكە ئەم ڕووكارە دەكرێتەوە كە پێك هاتووە لە (4) بەش وەك لە وێنەی ژمارە (1)دا هاتووە.

1–    بەكاردێت بۆ دەست پێ كردنی یاریەكە.
2-    بەكاردێت بۆ  دەستكاری كردنی ڕێكخستنەكانی یاریەكە.
3-    بەكاردێت بۆ هێنانی بەشی خەزن كراو كە لەوە وپێش ئەنجامت داوە.
4-    بەكاردێت بۆ دەرچوون لە یاریەكە.
دوای كردنەوەی یاریەكە بۆ  چۆنیەتی ئەنجامدانی  یاریەكە سەیری وێنەی ژمارە (2) بكەن.

1-    بەكاردێت بۆ ڕۆیشتن بۆ پێشەوە.
2-    بەكاردێت بۆ گەڕانەوە بۆ دواوە.
3-    بەكاردێت بۆ دانیشتن.
4-    بەكاردێت بۆ هەستان.
دواتر هەر لەسەر تەختی كیبۆردی كۆمپیوتەرەكەمان پێویستمان بەم دوو دووگمە دەبێت بۆ ئەنجامدانی یاریەكە بەسەركەوتوی هەردوو دوگمەی ( Alt, Ctrl ) پێیوستمان پێ دەبێت.
ئەمەش چەند وێنەیەك لە یاری تەڕەزان.

بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ