10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 25, ئاب 2018

10 ئەپی VPN کە پێویستە دووربکەویتەوە لە بەکارهێنانیان

لەوانەیە بەهۆی بارودۆخی سیاسی وڵاتەکەت یان کێشەی ئاسایشی تۆی بەکارهێنەر لە کۆمەڵێک خزمەگوزاری یاخود ماڵپەڕ بێبەش ببیت. هەر بۆیەش هەڵدەستیت بە بەکارهێنانی ئەپەکانی VPN هەتاوەکو بتوانیت بە ئازادی سەرجەم خزمەتگوزاریەکان بەکاربهێنیت، بەڵام پێویستە لەسەرت ئاگاداربیت لە هەڵبژاردنی ئەو ئەپانەی بەکاریدەهێنیت. بۆ ئەم مەبەستە، لەم بابەتەدا 10 ئەپی VPNـتان پێدەناسێنین کە بەکارهێنانیان زیانی هەیە بۆ کەسێتی بەکارهێنەر لەسەر ئینتەرنێت.

بەردەوام لێکۆڵەران ئەپە زیانبەخشەکانی VPN ئاشکرا دەکەن و لەم جارەشدا لێکۆڵەرانی زانکۆی UNSWـی سیدنی و UCSIـی مالیزی و UC برەیکلی هەستان بە توێژینەوەیەک دەربارەی 238 ئەپی VPN کە بەردەستن بۆ داگرتن لە کۆگای گوگڵ پلەیدا. دەرکەوت زۆرینەی ئەپەکان هەڵگری زیانەواڵا و ڕیکڵامی بە زۆرن واتە بە جۆرێک وا دەکات لە بەکارهێنەر کە دەبێت ناوەڕۆکی ڕیکلامەکە ببینێت و بیکاتەوە. لە ئەنجامیشدا ئاشکرابوو کە ڕێژەی %37ـی ئەو ئەو ئەپانەی کە تاقیکراونەتەوە و خاوەنی 500.000 هەزار داگرتنن ڕێژەی %25ـی ئەو داگرتنانە داوایان لێ دەکرێت لە لایەن ئەپەکەوە ڕای خۆیان دەرببڕن بە هەڵبژاردن و پێدانی 5 ئەستێرە بە ئەپەکە، وە ڕێژەی %38ـی VPNـەکان هەڵگری زیانەواڵان بە پێی کۆمپانیای VirusTotal. لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی %18ـی ئەو ئەپانە زانیاریەکانی بەکارهێنەر بە هیچ شێوەیەک ناپارێزن، کە ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی بەکارهێنەر بۆ کارکردن بە VPN ئەویش پاراستنی زانیاریەکانیەتی.

هەروەها دەرکەوتووە کە ڕێژەی %16ـی ئەم ئەپانە هەڵدەستن بە تێپەڕکردنی پێکهاتەی نایاسایی کە ئەمەش وادەکات لە ڕێگەی بەکارهێنەرەوە ئەم کارە ئەنجام بدرێت و هەستی پێ نەکرێت. بە پێی لێکۆڵینەوەکە ئەم 10 ئەپانەی VPN کە لە لیستەکەی سەرەوەدا دەردەکەوێت خراپترینن لە ڕووی پاراستنی زانیاری و کەسێتی بەکارهێنەر، هەر بۆیەش ماڵپەڕی Lifehacker پێشنیاری چەند ئەپێکی VPN بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید دەکات کە ماوەی چەند ساڵێکە بەردەستن و شێوازێکی ڕوون و ئاشکرایان هەیە بۆ چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ زانیاریەکانی بەکارهێنەر. ئەوانیش ئەپەکانی NordVPN و Hideman و Tunnelbear و SlickVPNـنن.

بە دڵنیایەوە تۆش ئەپەکانی VPN بەکاردەهێنیت، کەواتە بۆ ئەم پڕۆسەیە چ ئەپێک بە گونجاوترین و باشترین دادەنێیت؟ لە لێدوان لەم بارەیەوە ڕای خۆتمان پێ بڵێ.

تاگەکان vpn
بۆچونی تۆ