سامسۆنگ
25, ئاب 2018
سامسۆنگ یەکەم مۆبایلی کارکردووی بە سیستمی ئەندرۆید گۆو ڕادەگەیەنێت ئەویش Galaxy J2 Core

کۆمپانیای سامسۆنگ لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی Galaxy J2 Core و مۆبایلەکە هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئاست نزمە و کاردەکات بە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید گۆو.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: بە قەبارەی 5.0 ئینچ و بە ڕوونی 960×540 پێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید گۆو
- پڕۆسێسەر: Exynos 7570
- ڕام: 1 گێگابایت
- بیرگە:8 گێگابایت و دەتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە microSD هەتاوەکو 256 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 5 مێگاپێکسڵ
- توانستی باتری: 2600 میللی ئەمپێر
- ڕەنگ: ڕةش و ئاڵتونی و شین
سەبارەت بە نرخ هەتاوەکو ئێستا زانیاری لە بارەوە ئاشکرا نەکراوە بەڵام پێشبینی دەکرێت بە نرخێکی کەم بەردەست ببێت لە داهاتوویەکی نزیکدا.


سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.