سامسۆنگ 26, ئاب 2018

جۆری 2017 لە مۆبایلی Galaxy J5 نوێکاری ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1ـی پێدەگات

کۆمپانیای گووگڵ نوێکاری ئەندرۆید ئۆریۆ 8.0ـی بڵاوکردەوە لە مانگی هەشتەمی ساڵی 2018 و بە دوایدا وەشانی 8.1ـی بڵاوکردەوە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، سەرەڕای ئەوەش لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا هەستا بە بڵاوکردنەوەی ئەندرۆید پای 9.0 بەڵام هەتاوەکو ئێستاش کۆمپانیای سامسۆنگ زۆرینەی مۆبایلەکانی کاردەکات لەسەر سیستمی ئەندرۆید ئۆریۆ 8.0 یان ئەندرۆید نۆگا 7.1، لەو مۆبایلانەش کە لە ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیەندراوە و هێشتاش کاردەکات لەسەر سیستمی ئەندرۆید نۆگا 7.1 مۆبایلی GalaxyJ5 2017ـە، بەڵام لە ئێستادا نوێکاری ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بڵاوکراوەتەوە لە لایەن کۆمپانیای ناوبراو لە وڵاتی پۆڵەندا و چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیای سامسۆنگ نوێکاری ئەندرۆید ئۆریۆ 8.0 یان 8.1 بڵاوبکاتەوە بۆ مۆبایلی GalaxyJ7 2017.

تاگەکان Galaxy J5 2017
بۆچونی تۆ