ئەپڵ 27, ئاب 2018

پڕ فرۆشترین بەرهەمی ئەپڵ لە ماوەی 2 ساڵی ڕابردوودا بناسە…ئایفۆن نییە!

ئاشکرایە کە ئەپڵ بەرهەمی ناوازەی وەکو مۆبایلەکانی ئایفۆن و ئامێری ئایپاد و ماک بەرهەمدەهێنێت. ئەمە سەرباری چەندین پێوەکراوە واتە پارچەی تر کە ئەپڵ ساڵانە بەرهەمیان دەهێنێت. لە بەرامبەردا ئێمە هەمیشە وا دەڕوانین کە لەوانەیە بڵێین ئایفۆن پڕفرۆشترین بەرهەمی ئەپڵ بێت، بەڵام هەڵەین و پڕ فرۆشترین بەرهەم ئەو دۆنگڵەیە کە کەیبڵی Lightening دەگۆڕیت بۆ دەرچەی بیستۆک Headphone Jack.

بە گوێرەی ئەوەی The Verge بڵاوی کردۆتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە چەند گەورە فرۆشگایەک بڵاویانکردۆتەوە ئەم کەیبڵە کە نرخی ٩ دۆلارە، یەکەم پلە داگیردەکات وەکو پڕ فرۆشترین بەرهەمی ئەپڵ لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ـەوە تا ئێستا، کە ئەم بەرهەمە تەنانەت کەیبڵی یەک مەتری بارگاویکردنەوەی ئایفۆنیشی بڕیوە لە فرۆشتندا.

شایەنی باسە، زۆرینەی خەڵکی ئەم ڕێژە فرۆشەی ئەم کەیبڵە دەگێرنەوە بۆ ئەوەی ئەم کەیبڵە بچوکە و ونبوونی ئاسانە، هەروەک تێکچوون و داخورانیشی ئاسانە. ئەمەش ئەو دەردەیە کە ساڵانێکە بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئەپڵ بەدەستیەوە دەناڵێنن. ئەمە هەرچەندە هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەپڵ پشتی لە بەکارهێنانی دەرچەی بیستۆکی Headphone Jack 3.5 کرد کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە ئایفۆن ٧ کۆتایی پێ هێنا.

سەرچاوە :
تاگەکان Apple
بۆچونی تۆ