10
ئۆپۆ 27, ئاب 2018

هەواڵێکی دزەپێکراو تایبەتمەندی و کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکەی ئۆپۆ Realme 2 ئاشکرا دەکات

وا دیارە کۆمپانیای ئۆپۆ دەیەوێت مۆبایلە نوێیەکەی Realme 2 بڵاوبکاتەوە لەسەر ماڵپەڕی Flipkart و لە بەرواری 28/8/2018ـدا، هەروەها هەندێک لە تایبەتمەندیەکانی پشت ڕاست کراوەتەوە وەک کارکردنی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 450 لەگەڵ ڕوونمایەکی گەورە کە ڕێژەی لە 88.8٪ـی مۆبایلەکە داگیر دەکات سەرەڕای ئەوەش هەڵگری باتریەک دەبێت بە توانستێکی گەورە.

گرنگترین تایبەتمەندیە دزەپێکراوەکان:-

  • ڕوونما: بە قەبارەی 6.2 ئینچ و بە ڕوونی 720×1520 پێکسڵ
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 450
  • ڕام: 3 یان 4 گێگابایت
  • بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت و دەوتواندرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکیەوە microSD هەتاوەکو 256 گێگابایت
  • کێش: 168 گرام
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+2 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
  • توانستی باتری: 4230 میللی ئەمپێر
  • سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری ColorOS 5.1

سەرچاوە:

  • GSM Arena
تاگەکان Realme 2
بۆچونی تۆ