ئەپڵ 27, ئاب 2018

iCloud بڕی 200 گێگابایت بەبێ بەرامبەر دەبەخشێتە بەکارهێنەرە نوێیەکانی

سەرەتای ئەم مانگە گووگڵ چەند ئۆفەر و داشکانێکی بڵاوکردەوە تایبەت بەخزمەتگوزارییە هەورییەکەی بەناوی (Google One)، ئێستاش پێدەچێت ڕکابەریی کۆمپانیا زلهێزەکانی بواری (خزمەتگوزاریی هەوریی) زیاتر بووبێت بۆ ئەوەی سەرنجی بەکارهێنەرانیان ڕابکێشن.

ئەمڕۆش خزمەتگوزاریی هەوریی ئەپڵ (iCloud) ئۆفەرێکی نایابی ڕاگەیاند و ئەویش بریتییە لەبەخشینی 200 گێگابایت بەبێ بەرامبەر بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە نوێن و پێشتر هەژمارییان نەبووە و ئەمەش بۆ دوو مانگ دەبێت، دوای ئەوەش بەکارهێنەر دەتوانێت بەردەوام بێت لەبەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە بەرامبەر 3 دۆلار، ئەم ئۆفەرەش تەنها بۆ ئەو بەکارهێنەرانە دەبێت کەسەر بەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان.

ئەمە یەکەمین جار نییە کە ئەپڵ بیرگەی خۆڕایی دەدات بەبەکارهێنەرانی، بەڵکو لەئێستادا ئەپڵ 5 گێگابایت بەخۆڕایی دەبەخشێتە بەکارهێنەرانی iCloud، ئەمە جگە لەوەی کە لەماوەی پێشوودا ئەپڵ بڕی 200 گێگابایتی تری بەخشیبووە بەکارهێنەرانی لەبەرامبەر ئەو سکاڵایانەی کەبەکارهێنەران هەیانبوو لەخزمەتگوزارییەکە.

خزمەتگوزاریی هەوریی خزمەتگوزارییەکە تیایدا بەکارهێنەر دەتوانێت بوخچە و وێنە و داتاکانی باربکاتە ئەو خزمەتگوزارییەوە و بەمەش پارێزگارییان لێ دەکات و لایان دەمێنێتەوە، بێگومان کۆمپانیاکانی وەک (ئەپڵ، گووگڵ، وەن درایڤ، درۆپ بۆکس) و چەند کۆمپانیایەکی تریش ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەش دەکەن و چەندەها تایبەتمەندییش بەبەکارهێنەران دەبەخشن.

سەرچاوە :
تاگەکان ئەپڵ هەواڵ
بۆچونی تۆ