کۆمپیوتەر
27, ئاب 2018
پێویستە کۆمپیوتەرەکەت چ تایبەتمەندیەکی هەبێت بۆ Fifa 19؟

کۆمپانیای EA Sports ،کە گەشەپێدەری یاری تۆپی پێی بەناوبانگ Fifaـیە، ئەو تایبەتمەندییانەی کە پێویستە بۆ ئیشپێکردنی یاری Fifa 19 لەسەر کۆمپیوتەر بڵاوکردەوە. ئەمە سەرباری ئەوەی کە تایبەتمەندی پێشنیاریکراویشی لەگەڵ بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەزموونێکی باشتر و بێ کەموکوڕی لەکاتی ئەنجامدانی یاریەکە.
بە گشتی تایبەتمەندییەکان هاوشێوەی ساڵی پارن، ئەوانیش ئەمانەی خوارەوەن:
سیستەمی وەگەرخەر: Windows 7/8.1/10 – 64-Bit
پڕۆسێسەر: Core i3-2100 @ 3.1GHz or AMD Phenom II X4 965 @ 3.4 GHz
ڕام: 8 گێگابایت
درایڤی دیڤیدی: ئەمە ئەگەر بە دیڤیدی بیکڕیت و تەنها بۆ کاتی دامەزراندنەکەی پێویستە
هارد درایڤ: ٥٠ گێگابایت زیاتر
گرافیک کارد: NVIDIA GTX 460 1GB or AMD Radeon R7 260
دایرێکت ئێکس: DirectX 11 compatible (7 required for DirectX 11)
ئامێر یاریکردن: Keyboard و mouse یان dual analog controller
تایبەتمەندی پێشنیارکراو:
سیستەمی وەگەرخەر: Windows 10 – 64-Bit
پڕۆسێسەر: Intel i3 6300T یان زیاتر
ڕام: 8 گێگابایت
درایڤی دیڤیدی: ئەمە ئەگەر بە دیڤیدی بیکڕیت و تەنها بۆ کاتی دامەزراندنەکەی پێویستە
هارد درایڤ: ٥٠ گێگابایت زیاتر
گرافیک کارد: NVIDIA GeForce GTX 670 or AMD Radeon R9 270X
دایرێکت ئێکس: DirectX 12 compatible
ئامێری یاریکردن: Keyboard و mouse یان dual analog controller
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!