گووگڵ
27, ئاب 2018
گووگڵ بە نیازە تۆڕی کۆمەڵایەتی +Google دابخات

گووگڵ لە ساڵی ٢٠١١ بە مەبەستی کێبەرکێ کردن لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تر، تۆڕی کۆمەڵایەتی +Googleـی ڕاگەیاند. بەڵام ئەم تۆڕە بە شێوەیەکی زۆر دیار و گەورە شکستی هێنا و نەیتوانی ڕێژەیەکی زۆر لە بەکارهێنەر بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەک کە پێگەی gadgetsnowـی هیندی بڵاویکردۆتەوە، گوایە گووگڵ یەکەم هەنگاوی ناوە بەرەو داخستنی تۆڕی گووگڵ پڵەس. ئەمەش لەدوای ئەوەی گووگڵی لقی فەڕەنسا بڵاویکردۆتەوە کە بە نیازە پەڕەکانی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی گووگڵ پڵەس لە هەفتەی داهاتوو بسڕێتەوە. ئەمە لەکاتێکدا شوێنکەوتوانیان (Followers) لەسەر ئەو تۆڕە دەگاتە ٤٧٠ هەزار، بەڵام دایدەخەن و داوا لە بەکارهێنەران دەکەن لەسەر تویتەر و فەیسبووک لەگەڵیان بن.
ئەمە پەیامی پەڕی گووگڵی فەڕەنسییە لەسەر گووگڵ پڵەس:
We did not know how to announce it but, here, the Google + page on Google+ will close its doors this weekend. A big THANK YOU to all your contributions during these beautiful years. ❤
To follow all the news of Google, it’s here:
→ Twitter: twitter.com/GoogleFR
→ Facebook: facebook.com/GoogleFrance
دەقەکە بە کوردی:
ئێمە نەمانزانی چۆن ڕایبگەیەنین بەڵام، لێرە، پەڕی گووگڵ پڵەسمان لەسەر گووگڵ پڵەس لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەرگاکانی دادەخات. سوپاسێکی گەورە بۆ تەواوی بەشداربووان لە ماوەی ئەم چەند ساڵە جوانە.
دەتوانن بۆ شوێنکەوتنی گووگڵ، لێرەوە:
→ Twitter: twitter.com/GoogleFR
→ Facebook: facebook.com/GoogleFrance
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!