ئەندرۆید
27, ئاب 2018
ئەپەکانی OneDrive و Powerpoint و Excel ڕێژەی 500 ملیۆن داگرتنیان تێپەڕاند

لە دوای ساڵانێک لە دەنگۆ و باس دەربارەی وەشاندنی ئەپەکانی ئۆفیسی مایکرۆسۆفت بۆ ئەندرۆید، دواجار لە ساڵی ٢٠١٥ ئەپەکان لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە بڵاوکرانەوە، لەو کاتەوە تا ئێستا ئەم ئەپانە چەندین نوێکاری و چاکسازیان تێداکراوە.
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو ، هەریەکە لە ئەپەکانی OneDrive و Powerpoint و Excel ڕێژەی ٥٠٠ ملیۆن داگرتنیان لەسەر گووگڵ پلەی تێپەڕاند. ئەمە هەرچەندە ئەم ئەپانە لەگەڵ هەندێک مۆبایل هەر پێشتر دابەزێندراون بەڵام هێشتاش ئەمە دەستکەوتێکی گەورە و بە نرخە بۆ مایکرۆسۆفت. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، مایکرۆسۆفت وێرد لە سەرەتای ئەم ساڵ ئەم ڕێژەیەی تێپەڕاند.
ڕێژەی داگرتنی پاوەرپۆینت
ڕێژەی داگرتنی وەندرایڤ
دەتوانن لە خوارەوە هەریەک لە ئەپەکان لە گووگڵ پلەی دابگرن:
Microsoft PowerPoint
Microsoft Excel
Microsoft OneDrive
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!