هەواڵ
2, تشرینی دووەم 2011
هه‌رێمی کوردستان پێنجه‌مینه له‌نێو 80 وڵاتی به‌شداربووی کۆنفرانسێکی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاریی
هه‌رێمی کوردستان یه‌کێک بوو له‌و پێنج وڵاتانه‌ی وتاری سه‌ره‌کییان پێشکه‌شکرد له کۆنفرانسێکی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاریی تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، که زیاتر له 80 وڵات تێیدا به‌شداربوون.
دوێنێ 1/11/2011 کۆنفرانسی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی له‌ژێر ناونیشانی “کۆنفرانسی به‌کارهێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا 2011” به‌ڕێوه‌چوو، که دامه‌زراوه‌ی ESRI له ئه‌ستۆی گرتووه له شاری به‌یروت، بابه‌تی سه‌ره‌کیی کۆنفرانسه‌که‌ش بریتییه له ته‌کنه‌لۆجیای سستمی زانیاریی جوگرافیایی GIS.
بۆتان عوسمان، سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاریی حکومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له كۆنفرانسه‌كه‌دا، له وتارێكدا جه‌ختی کرده سه‌ر گرنگیی حکومه‌تی ئه‌لیکترۆنی و ته‌کنه‌لۆجیای GIS و رایگه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان خاوه‌نی ویست و ستراتیجه بۆ په‌ره‌پێدانی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاریی و گه‌یاندن له حکومه‌ت و هه‌رێمی کوردستاندا.
هه‌روه‌ها ستراتیجی و ته‌کنه‌لۆجیای زانیاریی حکومه‌تی هه‌رێمیشی باسکرد، که بریتییه له پلانێکی گشتیی کاری پێنج ساڵی بۆ ئایندهی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری له هه‌رێمی کوردستاندا.
هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌وبواره‌دا بووه مایه‌ی خۆشحاڵیی به‌شداربووانی کۆنفرانسه‌که، به‌شداربوان راوبۆچوونی ئه‌رێنی خۆیان پێشکه‌شکرد له‌و باره‌یه‌وه.
ئه‌مڕۆش شاندێکی بچووک له دامه‌زراوه‌ی ESRI و ئه‌وانه‌ی وتاری سه‌ره‌کییان پێشکه‌شکرد، که سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاریشی تێدابوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی لوبنان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته کۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی GIS و حکومه‌تی ئه‌لیکترۆنی و ئه‌نجامه‌کانی کۆنفرانسه‌که.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بۆتان عوسمان جه‌ختی خسته سه‌ر گرنگیی ته‌کنه‌لۆجیا و هاوکاریی کارزانیی (know-how) له بواری ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری و گه‌یاندن له نێوان لوبنان و هه‌رێمی کوردستاندا.
نوێنه‌رانی هه‌موو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا ئاماده‌ی کۆنفرانسه‌که بوون و له‌نێوانیاندا زیاتر له 30 نوێنه‌ر له هه‌رێمی کوردستانه‌وه ئاماده‌ی بوون.
یانزه‌یه‌مین کۆنفرانس بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له شاری رۆما به‌سترا له ساڵی رابردوودا. ئه‌مه دوانزه‌یه‌مین کۆنفرانسە که بۆ جاری دووه‌مه له شاری به‌یروت سازده‌کرێت لەژێر چاودێریی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی لوبنان و ئاماده‌بوونی سەرۆکی دامەزراوەی ESRI ـی نێوده‌وڵه‌تی، کۆنفرانسی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ESRI Lebanon ـه‌وه سازکراوه.
سه‌رچاوه:خه‌ندان
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!