ئۆپۆ
28, ئاب 2018
ئۆپۆ بە فەرمی مۆبایلی Realme 2ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 450 و دوو کامێراوە ڕاگەیاند

پاش ڕاگەیاندنی Realme 1 لە سێ مانگی ڕابردوودا ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلی Realme 2ـی ڕاگەیاند، مۆبایلەکە هەمان قەبارەی ڕوونمای Realme 1ـی هەیە بەڵام بە لێواری تەنکتر لەگەڵ بوونی نۆتچێک لە بەشی سەرەوەی ڕوونما کە هاوشێوەی نۆتچە لە مۆبایلی iPhone Xـدا.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.2 ئینچ و بە ڕوونی 720×1520 پێکسڵ و بە دووری 19:9
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 450
- ڕام: 3 یان 4 گێگابایت
- بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە هەتاوەکو 256 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا یەکێکیان بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و ئەوی دیکەشیان بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- توانستی باتری: 4230 میللی ئەمپێر
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوە لەگەڵ هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسار (2D)
- ڕەنگ: سوور و شین و ڕەش
- نرخ: 128$ بۆ (ڕام 3 گێگابایت و بیرگە 32 گێگابایت)، 152$ بۆ (ڕام 4 گێگابایت و بیرگە 64 گێگابایت)

سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.