ڕێنمایی
28, ئاب 2018
4 ڕێگا بۆ داگرتنی ڤیدیۆکانی یوتیوب بە Mp3

ئەگەر تۆ زیاتر گوێ لە دەنگ دەگریت وەک لە سەیکردنی ڤیدیۆ، ئەوا بیرت بێت یوتیوب لەو ڕوانگەوە یارمەتیت نادات چونکە یوتیوب میوزیک بەخۆڕایی نییە و تەنها ڤیدیۆکانی بەخۆڕای بەردەستن. ئینجا بۆئەوەی تۆ ئەو ڤیدیۆیانەی کە بەلاتەوە گرنگن و دەتەوێت بە دەنگ گوێیان لێ بگریت، ئەوا ئێمە لەخوارەوە ٤ ڕێگا بۆ گۆڕینی ڤیدیۆکانی یوتیوب بۆ Mp3 دەخەینە ڕوو.
١- Peggo
ئەمە ماڵپەڕێکی سادەیە و تایبەتە بە داگرتنی ڤیدیۆ. ئاسایی بەستەر واتە لینکی ڤیدیۆی خوازراو لەبەربگرەوە و لەناو ئەو سایتە بیلکێنە واتە پەیستی بکە و پاشان پەنجە بە داگرتن دابنێ بۆ داگرتنی بە Mp3. ئەمە لەگەڵ ئەوەی ڕێگەت پێدەدات بە ئارەزووی خۆت لە ڤیدیۆکە ببڕیت و مامەڵە لەگەڵ دەنگەکە بکەیت. ئەمەش بەستەری ماڵپەڕەکە: https://peggo.tv
٢- Vubey
ئەم ماڵپەڕە بە ئاسانی بەکارهێنانی جیادەکرێتەوە، هەروەها بژاردەی ڕوونی جیاجیای Mp3 دەخاتە بەردەمی بەکارهێنەر. بیرمان نەچێت ئەم ماڵپەڕە توانای داگرتنی لە ٤٠٠ ماڵپەڕی جیاجیا هەیە لەوانە فەیسبووک و ساوندکلاو و یوتیوب و چەندانی تریش. ئەم بەستەری ماڵپەڕەکەیە: https://vubey.yt
٣- Flvto
ماڵپەڕێکی سادەیە و تەنها بەستەری ڤیدیۆکە لەبەربگرەوە و لەم ماڵپەڕە بیلکێنە واتە پەیستی بکە و جۆری ڤیدیۆکە دیاری بکە کە Mp3 لە لیستەکە هەیە و پاشان داگرتن واتە Download دابگرە بۆ داگرتنی دەنگەکە. بەستەری ماڵپەڕەکە: https://www.flvto.biz
٤- Vid2Mp3
ئەمەش وەکو ماڵپەڕەکانی تر تەنها بەستەری ڤیدیۆکەت پێویستە و لە بۆشای داگرتن بیلکێنە و پاشان Go دابگرە پاشان بە Mp3 دایبگرە. بەستەری ماڵپەڕەکە: https://www.vidtomp3.com
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!