سۆنی 30, ئاب 2018

سۆنی مۆبایلی XZ3ـی بە ڕوونمای OLED و ژیری دەستکردەوە ڕاگەیاند

ئەمڕۆ سۆنی لە کۆنگرەیەکیدا لە زنجیرەکۆنگرەکانی IFA مۆبایلی ئێکسپێریا XZ3ی ڕاگەیاند. هەڵگری تایبەتمەندی نوێ و دیزاینی جیاوازە و سۆنی دەڵێت باشترین هۆکارەکانی تێدایە بۆ کڕینی مۆبایلەکە. خوێنەر بن.

دیارە سۆنی بەردەوامە لە ناردنی مۆبایلەزیرەکەکانی بۆ بازاڕ هەرچەندە ئاستی فرۆشتنی لە ئاست خواستی کۆمپانیاکەدا نییە. هەرچۆنێک بێت سۆنی دەیەوێت بوونی خۆی بسەلمێنێت، ئەوەتا لە ڕاگەیاندنی مۆبایلەکان دەستپێشخەرە. ئەمجارەش سۆنی مۆبایلی XZ3ی نمایشکرد و بەو تایبەتمەندییانەی کە لە مۆبایلەنوێیەکەدا هەیە سۆنی دەیەوێت دووبارە ئاستێکی باش لە بازاڕەکاندا تۆمار بکات. تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە بخوێنەوە!

دیارترین گۆڕانکاری سۆنی کە لەم مۆبایلەدا هەبێت بوونی ڕوونمایەکی جۆری ئۆڵێدە، کە بە پێشکەوتووترین جۆری ڕوونما دادەنرێت ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە مۆبایلەکانی سۆنیدا هەبێت. قەبارەی ڕوونماکەی ٦ ئینچە ڕوونی ١٤٤٠x٢٢٥٦ پێکسڵە واتا QHD+. ئەم ڕوونماناوازەیە هەڵگری تایبەتمەندی HDR بۆ بینینی مەودا و ڕووناکییەکی ڕێکتر کە دەتوانیت یاری و فیلمەکان بەم تایبەتمەندییانەوە کار پێبکەیت. ئەمە جگە لەوەی سۆنی خاوەن تەکنەلۆژیاکانی دیکەی وەک X-Realityـە، کە جیاوازی گەورە لە وێنەکان دروست دەکات.

مۆبایلی XZ3 ژیری دەستکردە و تایبەتمەندی Side Senceی هەیە واتا هەستەوەری لایەکان. تایبەتمەندییەکە کە دەتوانیت تەنیا بە پەنجەلێدان بە لاشەی مۆبایلەکە ئەپەدیاریکراوەکانت لای ڕاستەوە ببینیت. هەروەها دەتوانیت وێنە تۆمار بکەیت بێ ئەوەی پەنجە بە هیچ دووگمەیەکدا بنێیت.

سۆنی دەڵێت ٣ هۆکار مۆبایلەکە گرنگ دەکەن و یەکێک لەو هۆکارانەش دیزاینەکەیەتی. چوارچێوەی XZ3 بێ سنورە و تەنکە، ئاسانکاری لە بەکارهێنانی زۆرتر دەکات بۆ دەستەکانت. چەند ڕەنگێکی جیاوازییان لەبەردایە کە ڕەنگەکانی سەوز و مۆر و سپی و ڕەشن.

کامێرای مۆبایلەکە ١٩ مێگاپێکسڵە و فۆکەسی زیرەکی هەیە. ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K HDR تۆمار دەکات و ئەمەش تەنیا لە مۆبایلەکانی سۆنیدا هەیە. کامێرای سێڵفییەکەی ١٣ مێگاپێکسڵە و تایبەتمەندی پۆرترەیتی هەیە بۆ ڵێڵکردنی پشتەوەی وێنەگر. جگە لەوەی دەشتوانیت خاوترین ڤیدۆ تۆمار بکەیت بە ڕوونی ١٠٨٠ واتا Full Hd.

تایبەتمەندییەکانی دیکە:

  • وەشانی ئەندرۆید ٩ی لەسەرە بۆ یەکەمجار.
  • تەکنەلۆژیای لەرزینی داینامیکی لە کاتی یاریکردن و ڤیدیۆ.
  • ڕام ٤ گێگابایت – بیرگەکەشی ٦٤ گێگابایت.
  • پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٤٥ی لەسەرە واتا یەکێکە لە مۆبایلەهەرەخێراکانی ساڵ.
  • دژە ئاوە بە پێی بڕوانامەی IP68.
  • پاترییەکەی ٣,٣٠٠ میللی ئەمپێرە.

بەم زووانە بە نرخی ٩٠٠ دۆلار بەردەست دەبێت. هەندێکی دیکە لە وێنەی مۆبایلەکە:

 

بۆچونی تۆ