ئەپڵ
30, ئاب 2018
وێنەی دزەپێکراوی ئایفۆنی نوێ و کاتژمێری ئەپڵی نوێ ببینە

دوای ئەوەی چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ئەپڵ بانگهێشتنامەی بۆ کۆنگرەی داهاتووی، کە لە ١٢\٩ بەڕێوەدەچێت، بڵاوکردەوە. پێگەی 9to5Mac وێنەی دزەپێکراوی هەریەک لە نەوەی نوێی کاتژمێری ئەپڵ و دوو مۆدێلی ئایفۆن، کە دەگوترێت iPhone XS دەبێت، بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئەم وێنەیەی خوارەوە دوو مۆدێلی ئایفۆن بە ڕوونمای ئۆلێدەوە نمایشدەکرێن و ڕەنگی زێریشی دەبێت. هەروەک بەگوێرەی سەرچاوەکان یەکێکیان ٥,٨ و ئەوەی تریشیان ٦.٥ ئینج دەبێت و ناویان iPhone XS دەبێت.

هەروەها وێنەی نەوەی نوێی کاتژمێری ئەپڵ لە وێنەیەکدا دزەی پێکراوە و پێدەچێت ڕوونماکەی بە ڕێژەی ١٥% گەورەتر بێت.

لەم بەستەرە زانیاری ورد دەربارەی پێشبینیەکان بۆ ئەم کۆنگرەیەی ئەپڵ بخوێنەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!