بابەتی گرینگ 31, ئاب 2018

سامسۆنگ دەیەوێت زیاتر گرنگی بەو مۆبایلانە بدات کەتوانای چەماندنەوەیان هەیە

پێدەچێت ساڵی 2019 ساڵی ئەو مۆبایلانە بێت کەتوانای چەماندنەوەیان هەیە، بۆیە کۆمپانیاکانیش بەتایبەتی سامسۆنگ، ئێڵ جی، هواوەی، شاومی و ئۆپۆ و چەند کۆمپانیایەکی تر لەڕکابەریدان بۆ بڵاوکردنەوەی باشترین مۆبایل کەتوانای چەمانەوەی هەبێت.

بەپێی چەند ڕاپۆرتێک لەکۆریای باشوورەوە سامسۆنگ دەیەوێت بۆ لەمەودوا زیاتر گرنگی بدات بەو ڕوونمایانەی کەتوانای چەماندنەوەیان هەیە بۆ ئەوەی بیدات بە کۆمپانیا چینییەکانی وەک شاومی و ئۆپۆ، ئەمەش لەکاتێکدایە کەسامسۆنگ لەماوەی ڕابردوودا بواری ڕوونمای مۆبایلەکانی بۆ خۆی داگیرکردووە و وەکو بەرهەمهێنەرێک توانیویەتی سەرکەوتوو بێت لەبەرهەمهێنانی ڕوونمای مۆبایلەکان، بۆیە دەیەوێت لە ڕوونمای چەماوەش هەر یەکێک لەپێشەنگەکان بێت.

هەر بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی SamMobile سامسۆنگ چەند بارێکی لەو ڕوونمایانە بۆ کۆمپانیاکانی شاومی و ئۆپۆ ناردووە کەتوانای چەمانەوەیان هەیە، بۆیە پێدەچێت ئەو کۆمپانیایانەش خەریکی بەرهەمهێنانی ئەو مۆبایلانە بن کەتوانای چەمانەوەیان هەیە ئەمەش لەسەرەتاکانی ساڵی داهاتوو.

بێگومان سامسۆنگ لەڕێگەی فرۆشتنی ئەم ڕوونمایانەوە بەردەوام قازانج دەکات و سەرنجی بەشێکی زۆری کۆمپانیا ڕکابەرەکانی ڕاکێشاوە، تەنانەت ئەپڵیش لەساڵانی ڕابردوو بۆ چەند بەرهەمێکی داوای لەسامسۆنگ کردبوو بۆ بەرهەمهێنانی ڕوونماکانیان.

جێگەی باسە بەشێک لەڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کەوا سامسۆنگ دەیەوێت مۆبایلێکی نوێ بەناوی Galaxy X ڕابگەیەنێت کەتوانای چەمانەوەی هەیە ئەمەش لەسەرەتاکانی ساڵی ڕابردوو و بەنرخێک کەلەنێوان 1500 بۆ 2000 دۆلار دایە، چاوەڕێش دەکرێت فرۆشتنەکەی سنووردار بێت و لەهەموو وڵاتان بەردەست نەبێت.

بۆچوونەکان
  • Play 5

    نرخی ئەم موبایلانە زور گرانە بەرای من سالێک یان دوسال پاش هاتنی بکرێت باشترە سەبارەت بە ڤێرژنیش با ڤێرژنی custom لە سەربێت

بۆچونی تۆ