بابەتی گرینگ
7, ئەیلوول 2018
چاوپێکەوتن لەگەڵ وێنەگرێکی کورد کەئەزموونێکی زۆری هەیە و خاوەنی چەندان وێنەی نایابە

کەی ئای تی ئێن لەچاوپێکەوتنەکانی بەردەوامە لەگەڵ ئەو کەسانەی کەوا خزمەت بەکورد دەکەن و ساڵانێکە ئەزموونیان پەیدا کردووە و بەناوبانگبوون لەبوارەکەی خۆیاندا، بۆ ئەمجارەشیان بواری وێنەگرییمان هەڵبژاردووە. کەریم قوبادی یەکێکە لەو وێنەگرە کوردانەی کە بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو چەندان وێنەی نایابی چرکاندووە هەم لەکوردستان و هەم لەدەرەوەی کوردستان، بەڕێزیان بەچەندەها ئەزموونی جیاواز و سەخت تێپەڕیون بۆ ئەوەی بتوانن وێنەیەکی جوان بچرکێنن، ئێمەش لەم چاوپێکەوتنەدا دەمانەوێت زانیاری زیاتر لەسەر بەڕێزیان بزانین و لەنزیکەوە بەئێوەی ئاشنا بکەین.
١- کەی ئای تی ئێن: سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە کاک کەریم، پێش هەموو شت گەر بکرێت خۆت بەخوێنەران بناسێنیت بۆ ئەوەی زیاتر ئاشنای بەڕێزتان ببن، پاشان دەمانەوێت باسی سەرەتای کاری وێنەگریی خۆتمان بۆ بکەیت، چۆن بوو چوویتە ئەم بوارەوە؟ ئایا پێشتر ئارەزووی ئەو کارەت هەبوو؟
-کەریم قوبادی: سه‌ره‌تا زۆر سپاسی که‌ی ئای تی ئێن ده‌که‌م. به کورتی.. من ناوم که‌ریم ئه‌مین محه‌ممه‌د ساڵح، له هۆزی قوبادی، خه‌ڵکی بناری به‌مۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانم. من هه‌ر له کاتی منداڵیمه‌وه هه‌میشه خولیای کاری ته‌کنیکی و ئه‌لیکترۆنی بووم، له ساڵی 2001 له ڕێگای (یوئێن)ـه‌وه ئیقامه‌ی وڵاتی دانیمارکمان وه‌رگرت و لێره جێگیر بوین هه‌ر لێره له دانیمارك له کۆلیژی میدیا بڕوانامه‌ی سه‌ره‌کی فۆتۆگرافی و ڤیدیۆگرافیم به‌ده‌ست هێناوه.
٢- کەی ئای تی ئێن: دوای ئەوەی چوویتە نێو بوارەکەوە، چ بەربەستێکت هاتە پێش؟ ئەو کێشانە چی بوون کەڕووبەرووی بەڕێزتان دەبوونەوە وەکو وێنەگرێک؟
-کەریم قوبادی: من لێره له دانیمارك تا ئێستا هیچ به‌ربه‌ستێکم پێش نه‌هاتوه به‌حوکمی ئه‌وه‌ی دانیمارك وه‌ڵاتێکی ئازاده و وێنه گرتن له زۆربه‌ی شوێنه‌کان ڕێگه پێدراوه. ئیتر له بازاڕ بێت یان له ناو په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه له کوردستان ئه‌و به‌ربه‌سته‌م پێش هات تا ڕاده‌یه‌ک که‌وا ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو که توشی سزا‌و زیندانی ببم ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌وه که ویستم کارێکی ده‌گمه‌ن بکه‌م بۆ کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو وڵاتانی جیهان شاره گه‌وره‌کانی کوردستان بخه‌مه ناو (گووگڵ ماپس)ـه‌وه ئیتر له‌لایه‌ن ئاساییش ده‌ستگیر کرام وتیان ئه‌بێ ئه‌م شته به هیچ شێوه‌یه‌ک دووباره نه‌که‌یته‌وه له‌به‌ر ئه‌وەی ئێره کوردستانه نه‌ک هۆڵه‌ندا.
٣- کەی ئای تی ئێن: پێم وابێت بەڕێزتان لەلایەن کەناڵی ناشناڵ جیۆگرافیکەوە داوای دەرچوونێکی وێنەگرییتان لێ کراوە بۆ نێو ژیانی دارستانەکان، گەر بکرێت زانیاری زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بدرکێنیت؟
-کەریم قوبادی: له کۆلیژی میدا سکوڵ ئه‌و شوێنەی که‌وا من ده‌مخوێند بۆ کاری میدیا و تیڤی، ئەوان په‌یوه‌ندیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ناشناڵ جیۆگرافی بۆ چالاکی و پراکتیکی قوتابیه‌کانی ئه‌و کۆلیژه وه‌کو به‌شێک له ته‌واوکه‌ری بڕوانامه. جار جار هه‌ندێ له قوتابیه‌کان ده‌نێرن بۆ هه‌ندێ کاری هونه‌ری ڤیدیۆ یان وێنه وه‌کو مه‌شق و کارا کردنی قوتابیانی خوێندکار منیش یه‌کێک بوم له‌و چوار قوتابیانه که‌وا ویستیان بمانێرن بۆ وێنه‌گرتنی ژیانی کێوی له وه‌لاتی گرینلاندی دانیمارک بۆ یه‌ک حه‌فته، بەڵام له‌و چوار قوتابیه 3 دانه‌یان پاشگه‌زیان کرد له‌به‌ر ساردی و سه‌ختی ئه‌و شوێنه که ویستان بمانێرن بۆی، منیش ناچار بوم پاشگه‌ز ببمه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌ده‌کرا به ته‌نها بڕۆم. دواتر من و ئه‌و سێ قوتابیه‌که‌ی تر بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ کاری مۆنتاجی قورسیان پێکردین هه‌ر له‌به‌ر پاشگه‌ز بونه‌وه‌مان.
٤- کەی ئای تی ئێن: بێگومان لەو کاتەوە تاکو ئێستا ئەزموونێکی زۆرت پەیدا کردووە، بەڕای جەنابتان ئاستی وێنەگریی لەکوردستان لەئێستادا لەچ ئاستێکدایە؟ ئایا وێنەگرەکانمان گەیشتوونەتە ئاستێکی باش؟
-کەریم قوبادی: به‌ڵێ بێگومان هه‌ندێکیان له ئاستێکی زۆر باش دان. وێنه‌گری زۆر باش و لێهاتوومان هه‌یه ئه‌توانم بڵێم وێنه‌کانیان له ئاستێکی ئه‌وه‌نده به‌رز دایه شایه‌نی خه‌ڵاتی جیهانین. هیوادارم به‌رده‌وام بن و وێنه‌کانیان له گرووپه جیهانیه‌کاندا به‌ڵاو که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه بینینن و هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ بکه‌ن.
٥- کەی ئای تی ئێن: وەکو بەڕێزتان ئاگادارن ئێستا لەکوردستان لەنێو وێنەگراندا زیاتر باوی کاری مۆدێلە، لەگەڵ وێنەگرتنی کاتی ئاهەنگەکان، پێتان وایە باشترە چ بوارێک زیاتر لەنێو وێنەگران گرنگی پێ بدرێت؟ بۆ نموونە لەوڵاتانی تر هەست دەکرێت بایەخێکی زۆر بەکاری نێو دارستان (Wild Life) دەدرێت و وێنەگران تووشی زەحمەتیی زۆر دەبن تا وێنەی جوان دەچرکێنن، پێتان وانییە پێویستە ئەم بوارە لەکوردستانیش زیاتر بایەخی پێ بدرێت؟
-کەریم قوبادی: وێنه‌گرتنی ژیانی کێوی له کوردستان ئاسان نیه، له‌به‌ر ئه‌وه شوێنه‌که ئه‌وه‌نده ئاژه‌ڵی کێوی تێدا نیه که‌وا زۆر گرنگی به‌و جۆره وێنه‌گرتنه بدرێت وه‌کو وڵاتانی تر. وێنه‌گران له کوردستان زیاتر کاری مۆدێل و ئاهه‌نگه‌کان ده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک بژێوی ژیانی خۆیان له‌و ڕێگاوه په‌یدا بکه‌ن. ئیتر بواره‌کانی تری فۆتۆگرافی هیچ بژێویه‌کی تێدا نیه له کوردستان.
٦- کەی ئای تی ئێن: ئامۆژگاریت چییە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببن بەوێنەگرێکی باش و پێشکەوتوو؟ باشترین کار چییە بیکەن بۆ ئەوەی بگەن بەئاستێکی باش؟
-کەریم قوبادی: یه‌که‌م زۆر گرنگه که حه‌زێکی زۆریان هه‌بێت له بواره‌که و نه‌ك ته‌نها چاولێکه‌ری بێت، دوه‌م باوه‌ڕ بەخۆبوون و هه‌وڵ و توانای به‌رده‌وام. ئه‌و دووانه گرنگترین شته له بواری وێنه‌گریدا، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی تێدا نه‌بوو ئیتر که‌سه‌که خۆی به شێوازێکی خۆکار بێزار ده‌بێت له کاره‌که و دواتر وازی لێدێنێت.
٧- کەی ئای تی ئێن: لەکۆتاییدا ئێمە وەکو کەی ئای تی ئێن دەستخۆشی لەجەنابتان دەکەین کەتوانیوتانە وەکو وێنەگرێکی پێشکەوتوو چەندەها وێنەی جوان و نایاب بچرکێنن و بیگەیەنن بەئاستێکی جیهانیی کەچەندەها خەڵاتیان پێدراوە، ئەمە بەڕاستی جێگەی دەستخۆشییە، بەو هیوایەی کاری وێنەگریی لەکوردستان زیاتر و زیاتر گەشە بکات و بایەخی پێ بدرێت، سوپاس بۆ وتەکانتان و حەز دەکەم دوا وتەی خۆت پێشکەشی خوێنەران بکەیت.
-کەریم قوبادی: زۆر سپاس بۆ ئێوه‌ش هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازم به‌ڕاستی ئێوه جێگای خۆتان کردوه‌ته‌وه له ناو ته‌کنۆلۆژیای سه‌رده‌میانه هاوشانی وڵاتانی تری جیهان. سه‌رکه‌وتوو بن.
– ئەمانەی خوارەوە بەشێکی کەمن لەو وێنانەی کەبەڕێزیان چرکاندوویانە، سەرنجی جوانی و سەرنجڕاکێشیی وێنەکان بدەن:



هەروەها بەڕێزیان یەکەم وێنەگری کوردن کەوا وێنەکانیان کردووە بەپاشبنەما (Wallpaper) ی مۆبایل، ئێوەش دەتوانن وێنە جوانەکانی بەڕێزیان دابگرن و لەسەر مۆبایلەکانتانی دابنێن لەم دوو بەستەرەوە:
کرتە بکە (١) – کرتە بکە (٢)

ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.