ئەپ و نەرمەکاڵا
31, ئاب 2018
ئەپڵیکەشینی ڕۆشنایی؛ یه‌كه‌مین كتێبخانه‌ی ده‌نگی ئاینی به زمانی شیرینی كوردی

خۆشبەختانە دەبینین رۆژ بە رۆژ گەشەپێدەرانی کوردیش شانبەشانی گەشەپێدەرانی جیهان هەڵدەستن بە دروستکردنی ئەپی جۆراوجۆر بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، ئەمجارەش بەڕێز ڕێباز رەئوف نوێترین ئەپی ئاینی گەشەپێداوە بە ناوی ئەپی ڕۆشنایی کە یه‌كه‌مین كتێبخانه‌ی ده‌نگی ئاینیە به زمانی كوردی. كتێبخانه‌ی ڕۆشنایی ده‌نگی تیشكێك بۆ مێژوو، سه‌رنجێك بۆ ئه‌مڕۆ، ژیرییهك بۆ داهاتوو، ڕۆشناییهك له پهڕاوهڕاستیهكان به‌ره‌و دڵهشهكهت و ماندووهكان، ڕۆشنایی ده‌نگی زه‌نگێك بۆ بێداری، خۆراكێك بۆ مێشک.
ئه‌م ئەپڵیکەیشنە پێك هاتووه له ٤ به‌شی سه‌ره‌تا كه پێك دێت له كتێبی ده‌نگی، به‌شی كتێبی ئه‌لیكترۆنی، به‌شی دابهزێنراوهكان و به‌شی دڵخوازه‌كان.

کرتە لێرە بکە بۆ داونلۆدی کردنی بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس
کرتە لێرە بکە بۆ داونلۆدی کردنی بۆ سیستەمی ئەندرۆید
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.