10
هەواڵ 1, ئه‌یلول 2018

هواوەی پڕۆسێسەری Kirin 980 ڕادەگەیەنێت و بەڵێندەدات خێراتربێت لە کوالکۆم

کۆمپانیای هواوەی لە ڕۆژی ڕابردوودا پڕۆسێسەری Kirin 980ـی ڕاگەیاند کە لە داهاتوودا لە مۆبایلەکانیدا جێگیری دەکات، پڕۆسێسەرەکە سوود وەردەگرێت لە هەشت ناوک، چوار ناوکی A76 کە دووانیان بۆ توانای بەرز و دووانی دیکەشیان بۆ پاراستن و باشتر بەکارهێنانی وزەیە، هەروەها چوار ناوکی A55 بۆ ئەو فەرمانانەی کە توانایەکی کەمیان پێویستە سەرەڕای ئەوەش بە هۆی پشتگیریکردنی بۆ تەکنیکی Flex-Scheduling دابەشکردنی فەرمانەکان باشتر دەبێت هەرچەندە کۆمپانیای ناوبراو هەتاوەکو ئێستا بەرزترین خێرایی ڕانەگەیاندووە.

پڕۆسێسەری Kirin 980 هەڵگری پڕۆسێسەری گرافیکی Mali-G76 دەبێت کە لە ماوەی پێشوودا ڕاگەیەندراوە و لە ڕووی توانا و بەکارهێنانی وزەوە باشترە لە Mali-G72ـی بەکارهێنراو لە پڕۆسێسەری Kirin 970، سەبارەت بە ئاستی Kirin 980 بە شێوەیەکی گشتی ئەوا لەم بارەیەوە کۆمپانیای هواوەی بەڵێن دەدات کە بە ڕێژەی 37% باشتر بێت لە پڕۆسێسەری Kirin 970، هەروەها بە بەراورد بە پڕۆسێسەری Snapdragon 845ـی قەبارە 10 نانۆمەتر هواوەی دەڵێت کە پڕۆسێسەرەکەیان باشترە بە ڕێژەی 20% بۆ 40% لە ڕووی توانا و بەکارهێنانی وزەوە.

هەروەها 980 Kirin یەکەم پڕۆسێسەر نییە کە پشتگیری لە پێکهاتەی 7 نانۆمەتری بکات، بەڵکو یەکەمە کە پشتگیری لە LPDDR4X بە خێرایی 2133 مێگاهێرتز بکات، هەروەک یەکەمیشە لە پشتگیری کردنی لە دوو neural processing units (NPU) واتە دوو یەکەی هەستی بۆ جێبەجێکردنی کردارەکانی ژیری دەستکرد، کە توانای ناسینەوەی 4500 وێنەی هەیە لە خولەکێکدا، ئەمەش واتای وایە بە ڕێژەی 120% بەهێزترە لە هەمان چیپ بە پڕۆسێسەری کیرن 970، سەرەڕای ئەوەش هەڵگری 6.9 ملیار تڕانزستۆرە لە هەر 1 سانتیمەتر چوارگۆشەیەکدا ئەمەش زیاترە بە ڕێژەی جار و نیوێک لە پڕۆسێسەری Kirin 970، هەروەها پشتگیری دەکات لە گواستنەوەی زانیاریەکان بە خێرایی 1.4 گێگابایت بە هێڵی LTE لەگەڵ داگرتن و بەرزکردنەوە بە خێراییەک کە دەگاتە 1,732 مێگابایت لە ڕێگەی وای فایەوە، لە کۆتاییشدا پڕۆسێسەری Kirin 980 یەکەمجار دەردەکەوێت لە مۆبایلەکانی مەیت 20 و مەیت 20 پڕۆ پێشبینیش دەکرێت لە مانگی دەیەمی داهاتوودا بێت.

تاگەکان Kirin 980
بۆچونی تۆ