10
هەواڵ 1, ئه‌یلول 2018

IFA 2018: کۆمپانیای مۆتۆرۆلا بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Moto One و Moto One Powerـی ڕاگەیاند

لە میانەی کۆنگرەکانی IFA 2018 مۆتۆرۆلا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی هەردوو مۆبایلی مۆتۆ وەن و مۆتۆ وەن پاوەری ئاشکرا کرد، مۆبایلەکان لە ڕووی تایبەتمەندیەوە ئاستیان مامناوەندە بە شێوەیەک مۆبایلی مۆتۆ وەن هەڵگری پڕۆسێسەری Snapdragon 625ـە و مۆتۆ وەن پاوەر هەڵگری پڕۆسێسەری Snapdragon 636ـە، تایبەتمەندیەکانی دیکەی هەردوو مۆبایلەکە جیاوازیەکی زۆریان نییە تەنها لە ڕووی توانستی باتریەوە مۆتۆ وەن 5000ـە و مۆتۆ وەن پاوەر 3000 میللی ئەمپێرە.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی مۆتۆ وەن:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 5.9 ئینچ و بە دووری 18:9 و بە ڕوونی 1080×2160 پێکسڵ
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 625
  • ڕام: 4 گێگابایت
  • بیرگە: 64 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە زیادبکرێت هەتاوەکو 256 گێگابایت
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+2 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید وەن
  • توانستی باتری: 3000 میللی ئەمپێر
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی جێگیرکراوە

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی مۆتۆ وەن پاوەر:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.2 ئینچ و بە دووری 18.7:9 و بە ڕوونی 1080×2246 پێکسڵ
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 636
  • ڕام: 3 یان 4 گێگابایت
  • بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت و  دەتوانرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە زیادبکرێت هەتاوەکو 256 گێگابایت
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 16+5
  • کامێرای پێشەوە: 12 مێگاپێکسڵ
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید وەن
  • توانستی باتری 5000 میللی ئەمپێر
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی جێگیرکراوە

سەبارەت بە کاتی بەردەستبوون و نرخی مۆبایلەکان کۆمپانیا بە فەرمی ئاشکرای نەکردووە.

تاگەکان Moto One & Moto One Power
بۆچونی تۆ