گەرمترین 1, ئه‌یلول 2018

هواوەی چوار ڕەنگی نوێی لە مۆبایلی P20 Pro ڕاگەیاندن

لە مانگی ٣ـی ئەمساڵ، هواوەی مۆبایلی P20 Proـی ڕاگەیاند و سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ هواوەی تۆمارکرد. یەکێک لە ڕەنگە نایابەکانی بریتیبوو لە Twilight کە بە یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی ئەم مۆبایلە دادەنرێت. بەم بۆنەیەوە، هواوەی بڕیاری ڕاگەیاندنی ٤ ڕەنگی نوێی لەم مۆبایلەدا و بە فەرمی لە پێشانگای IFA2018 ڕایگەیاندن.

لە ڕاستیدا، ئێمە ئاڵودەی ئەو جۆرە مۆبایلانەین کە لە پلاستیک یان شوشە یان کانزا دروست دەکرێن، بەڵام هواوەی جیاواز لەوە دوو جۆری بە ڕووپۆشی پێستی بە ڕەنگەکانی ڕەش و قاوەیی لە مۆبایلی P20 Pro دروست کردووە و ڕایگەیاندن.

سەبارەت بە دوو ڕەنگەکەی تر، یەکێکیان White Pearlـیە واتە سپی مروار و ئەوەی تریش Morpho Auroraـە، کە زۆر لێی وردنەبیتەوە لەگەڵ ڕەنگی Twilight لێت تێکەڵاو دەبێت.

ئەم چوار ڕەنگە تازە لە ڕووی تایبەتمەندیەوە هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆیان نییە لەگەڵ ڕەنگەکانی پێشتر، جگە لەو دوو جۆرەی کە پێستن بە ڕامی ٨ و بیرگەی ٢٥٦ بەردەست دەبن.

شایەنی باسە، نرخی دوو ڕەنگی  White Pearl و Morpho Aurora دەگاتە ١,٠٤٢ دۆلار، بەڵام دوو جۆرە پیستیەکە دەگاتە ١١٥٨ دۆلار. هەر یەک لە ڕەنگەکان لە ٥ی ئەم مانگەوە لەسەر ئینتەرنێت بەردەست دەبن بۆ فرۆشتن.

سەرچاوە :
تاگەکان Huawei
بۆچونی تۆ