بابەتی گرینگ
1, ئهیلول 2018
IFA 2018: هواوەی بەفەرمی مۆبایلی Mate 20 Lite ی ڕاگەیاند

لەچوارچێوەی کۆنگرەکانی IFA 2018 کۆمپانیای هواوەی دوێنێ بەفەرمیی نوێترین مۆبایلی خۆی بەناوی Mate 20 Lite ڕاگەیاند کەخاوەنی چەند تایبەتمەندییەکی تاڕادەیەک بەرزە و نرخەکەشی بەگران دادەنرێت لەچاو تایبەتمەندییەکانی، ئەمانەی خوارەوە پوختەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەن.
- ڕوونما: 6.3 ئینچ، ڕوونی 2340×1080 پیکسڵ، %81 ی ڕووی پێشەوە دادەپۆشێت، لەجۆری LCD ـیە
- پڕۆسێسەر: Kirin 710 ی هەشت ناوکی
- ڕام\بیرگە: 4 \ 64 گێگابایت، توانای زیادکردنی تا 256 گێگابایت لەڕێگەی بیرگەی دەرەکی
- پڕۆسێسەری گرافیکی: ARM Mali G51
- کامێرا: 20+2 مێگاپیکسڵ، Super Slo-mo
- کامێرای سێڵفی: 24+2 مێگاپیکسڵ، HDR Pro
- پاتری: 3750 میلی ئەمپێر لەکاتژمێرێکدا
- دەرچەی جۆری USB Type-C
- ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1
- ڕەنگ: ڕەش، شین، زێڕی
- نرخ: لەمانگی داهاتووەوە بەردەست دەبێت بەنرخێک کەدەگاتە نزیکەی 500 دۆلار
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.