ئەپڵ
1, ئەیلوول 2018
12ی ئەم مانگە ئەپڵ ئایفۆنی نوێ نمایش دەکات

کۆمپانیای ئەپڵ کاتی بەستنی کۆنگرەی خۆی ئاشکرای کرد بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلی نوێی ئایفۆن، وە ئەگەریشی هەیە نەوەی نوێ لە ئایپاد و کاتژمێرەکانیشی ڕابگەیەنێت. کاتی ڕاگەیاندنی ئەم بەرهەمانەش لە کۆنگرەی لە 12ی ئەم مانگەی کۆمپانیاکەیە.
پێشتر وێنەیەکی پێشبینیکراوی دوو مۆبایلی ئایفۆن بڵاوکرایەوە کە لەو سێ مۆبایلانەیە ئەپڵ دەیەوێت نمایشی بکات کە دانەیەکیان جۆری X دەبێت. ڕوونماکەی OLED دەبێت و خاوەن کامێرایەکی سێ هاوێنەیی دەبێت. هەروەها پێشبینی دەکرێت ئەمجارە ئەپڵ دووگمەی ماڵەوەی لە ئایپاد لابردبێت. چاوەڕوان بن.

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.