ئەندرۆید
16, تشرینی یه‌كه‌م 2012
به‌هێزترین و به‌ناوبانگترین لۆنچر Go Launcher EX_v3.17 بو سیسته‌می ئه‌ندرۆید.

GO Launcher EX یه‌کێک له به‌هێزترین و به‌ناوبانگترین لۆنچره که تا ئێستا بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌رهه‌م هێنرابێت. ئێستا ملیونه‌ها به‌کارهێنه‌ری سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌کاری ده‌هێنن ئه‌م لۆنچره هه‌ڵگری کومه‌ڵێک پێوه‌کراوی زۆر به‌هێزه که له داهاتویه‌کی نزیک بۆتان له تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی بڵاو ده‌که‌مه‌وه.
ئەم ئەپە بۆ سیسته‌می ئه‌ندروید ۲٫۰ و سه‌رتر گونجاوە.
هه‌ندێک زانیاری ده‌رباره‌ی ئەپەکە::
– ده‌توانیت له سکرینی مۆبایله‌که‌ت هه‌ر چه‌ند په‌ڕت ده‌وێت زیاد بکه‌یت.
– ده‌توانیت له مینوی موبایله‌که‌ت ئەپ و یاریه‌کانت بسڕیته‌وه.
– ده‌توانیت جێ گورکێ به ئایکۆنی ئەپەکان بکه‌یت له مین‌و و له سکرین.
– ده‌توانیت ئه‌ندازه‌ی ئایکونهکان بگۆریت له مینوی مۆبایله‌که‌ت.
– ده‌توانیت وێنه بخه‌یته سه‌ر سکرین و مین‌و سکرینی قوفلی مۆبایله‌که‌ت.
– پشتگیری له ته‌واوی ویجێبتهکان (ئەپە چکۆڵەکان) ده‌کات نمونه ویجێبتی که‌ش و هه‌وا و کاتژمێر و ….. هتد
-پشتگیری ته‌واوی ئه‌و مۆبایلانه ده‌کات که سیسته‌می ئهندرویدیان له‌سه‌ره
– خێراییه‌کی یه‌کجار به‌هێزی هه‌یه.




گرته ڤیدیویه‌کی به‌رنامه‌که:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=3SvEYlqfXQI[/youtube]
لێرەوە ئەپەکە دابگرن:

یان
