هەواڵ
1, ئهیلول 2018
IFA 2018: بلاکبێری مۆبایلی Blackberry Key2 LEـی ڕاگەیاند بە نرخێکی کەمتر لە Key 2

بلاکبێری لە میانەی کۆنگرەی IFA 2018 مۆبایلی Blackberry Key2 LEـی ڕاگەیاند وەک جێگرەوەیەک بۆ مۆبایلی Key 2 کە نرخی 650 دۆلارە، لە ڕووکاری دەرەوە مۆبایلەکە خاوەنی هەمان دیزاین و شێوەی مۆبایلی Key 2ـە بەڵام لەگەڵ کۆمەڵێک تایبەتمەندی دیکە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 4.5 ئینچ و بە ڕوونی 1920×1080 پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 636
- ڕام: 4 گێگابایت
- بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت و دەتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە هەتاوەکو 256 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+5 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- توانستی باتری: 3000 میللی ئەمپێر
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1
- ڕەنگ: Slate و Champagne و Atomic
- نرخ: 399$ بۆ جۆری بیرگە 32 گێگابایت و 449$ بۆ جۆری 64 گێگابایت
سەبارەت بە کاتی بەردەستبوونی مۆبایلەکە ئەوا لە مانگی نۆیەمی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا و ئیمارات و ئەڵمانیا و کەنەدا.

سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.