شاومی 1, ئه‌یلول 2018

دزەپێکراو: مۆبایلی Mi Mix 3 خاوەنی کامێرایەکی ناوازە دەبێت کەتوانای جووڵانی هەیە

دوای ئەوەی شاومی ساڵی ڕابردوو نەوەی دووەمی زنجیرەی Mi Mix ـی ڕاگەیاند کەخاوەنی چەندین تایبەتمەندی بەرز بوو، بۆ ئەمساڵیش کۆمپانیاکە بڕیارە نەوەی سێیەمی زنجیرەکە ڕابگەیەنێت و تا ئێستاش کۆمەڵێک زانیاری و هەواڵی دزەپێکراو بڵاو بوونەتەوە.

هەر لەکاتی ڕاگەیاندنی نەوەی دووەمی زنجیرەکەدا کۆمپانیاکە باسی لەوەکرد کەوا چەند ڕێگەیەکیان تاقی کردۆتەوە بۆ شاردنەوەی کامێرای پێشەوە لەکاتی کارپێنەکردنی، هاوشێوەی ئەوەی کە لەمۆبایلی Oppo Find X ـدا بینیمان.

ئێستاش بەپێی وتەی سەرۆکی شاومی لەسەر پێگەی بەناوبانگی چینی (Weibo) کۆمپانیاکە بەم زووانە Mi Mix 3 ڕادەگەیەنێت بەڕووکارێکی هاوشێوەی مۆبایلی Oppo Find X کەڕوونماکەی بەتەواوی بەشی پێشەوە دادەپۆشێت و کامێرای پێشەوەشی توانای شاردنەوەی دەبێت لەکاتی کارپێنەکردنی.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی ئەو مۆبایلە نوێیەی شاومی بڵاوبوونەوە، پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە مانگی داهاتوو بڵاو بکرێتەوە.

 

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ