هەواڵ
2, ئهیلول 2018
مۆبایلی UMIDIGI Z2 Special Edition لە ئێستادا بەردەستە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەهێز و نرخێکی کەم

کۆمپانیای UMIDIGI لە ماوەی ڕابردوودا جۆرێکی تایبەتی مۆبایلی ڕاگەیاند بە ناوی UMIDIGI Z2 Special Edition، مۆبایلەکە لە ڕووی دیزاینەوە هاوشێوەی مۆبایلی هواوەی P20 Proـە و خاوەنی چوار کامێرایە دووانیان لە بەشی پشتەوە و دووانی دیکەشیان لە بەشی پێشەوەی، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی باتریەکی بەهێزە بە توانستی 3850 میللی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێراش دەکات.
گرنگترین تایبەتمەندیکانی:-
- ڕوونما: بە قەبارەی 6.2 ئینچ و بە ڕوونی 2246×1080 پێکسڵ و بە دووری 19:9
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی و لە جۆری Helio P23 بە خێرایی 2 گێگاهێرتز
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 16+8 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 16+8 مێگاپێکسڵ
- ڕام: 4 گێگابایت
- بیرگە: 64 گێگابایت و دەتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە
- توانستی باتری: 3850 میللی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات
- پاراستن: بوونی هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوە لەگەڵ هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسار
- کێش: 165 گرام
- نرخ: 219$
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.