ئەپڵ 2, ئه‌یلول 2018

دەرکەوتنی کێشەیەکی نوێ لە مۆبایلەکانی iPhone 8ـدا کە دەبێتە هۆی دووبارە هەڵبوونەوە و وەستانی ئامێرەکە

کۆمپانیای ئەپڵ لە ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە ڕێژەیەکی کەم لە مۆبایلەکانی iPhone 8 بەهۆی کێشەیەکی دروستکردنەوە ڕووبەری وەستان و کارنەکردن بوونەتەوە و لەگەڵیشیدا کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە بە خۆڕایی هەڵدەستن بە چاککردنەوەی ئەو ئایفۆنانە، هەروەها وتیشی ئەو مۆبایلانەی کە ڕووبەڕووی ئەم کێشەیە بوونەتەوە زۆرینەیان ئەوانەن کە فرۆشراون لە بەرواری 9/2017 بۆ 3/2018 لە هەر یەکێک لە وڵاتەکانی ئوستڕالیا و چین و هۆنگ کۆنگ و هیند و یابان و ماکاو و نیوزلەندا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

پەیڕەوی ئەم هەنگاوانە بکە هەتاوەکو بزانیت ئایا کێشەکە بوونی هەیە لە iPhone 8ـەکەتدا:-

  • سەرەتا پێویستە لەسەرت serial numberـی مۆبایلەکەت بدۆزیتەوە بۆ ئەمەش دەتوانیت سوود لە iTunes وەربگریت لەسەر کۆمپیوتەر یان لە مۆبایلەکەتەوە دەچیتە بەشی ڕیکخستنەکان (Settings)> گشتی (General)> دەربارەی مۆبایل (About)
  • دواتر سەردانی ئەم بەشەی ماڵپەڕی ئەپڵ بکە apple و serial numberـەکەتی تێدا دابنێ و بگەڕێ بە دوایدا.
  • لە کۆتاییشدا گەر دەرکەوت کە کێشەکە لە ئایفۆنەکەتدا هەیە ئەوا پەیوەندی بکە بە نزیکترین بریکاری کۆمپانیای ئەپڵ لە ناوچەکەت هەتاوەکو بتوانیت بێبەرامبەر کێشەکەت چارەسەر بکەیت.

کۆمپانیای ئەپڵ دڵنیایشی کردەوە کە بوونی کێشەکە لە مۆبایلی iPhone 8ـدا مۆبایلەکانی iPhone 8 Plus و iPhone X ناگرێتەوە.

تاگەکان iPhone 8
بۆچونی تۆ