جۆراوجۆر
2, ئهیلول 2018
تەنیا شۆردنی دەستەکانت بەس نییە؛ لە ٢٠١٨ دەبێت بەم ئامێرە مۆبایلەکەشت بشۆیت

بە دڵنیاییەوە چەندین جار بەرگی مۆبایلەکەت لێکردووەتەوە و بینیوتە چەندین شتی وردی تێدایە و مۆبایلەکەتی پیس کردووە. لەوانەیە وابزانیت تەنیا بە پاکردنەوەیکی بچووک یان فووکردنێک مۆبایلەکەت پاک بێتەوە، بەڵام هەڵەیت! کێ دەزانێت چ شتێكی دیکە لە لایەکانی مۆبایلەکەت بەجێـماوە؟ ئایا دەزانیت مۆبایلەکەمان ١٠ ئەوەندەی توالێت بەکتریا هەڵدەگرێت؟ ئێستا لە ٢٠١٨ پێویستە ئامێری PhoneSoap بەکاربێنیت و بەکتریای مۆبایلەکەت بکوژیت و پاکی بکەیتەوە.

ئامێرەکە نوێ نییە بەڵام وا دیارە ئەمساڵ زۆرترین بەکارهێنانی هەبووە و ئەمەش مانای وایە لەمەودوا شۆردنی مۆبایلەکەمان وەک شۆردنی دەستمان پێویستە. ئامێری PhoneSoap بە شێوەیەکی زیرەک بەکتریاشاراوەکان لە ڕێگەی ڕووناکی UVـەوە دەکوژێت ئەمەش واتا شۆردنێکی سەلامەتە بۆ مۆبایلەکەت.
ئەم ئامێرە وەک سندوقێک وایە بە ئاسانی مۆبایلەکەتی تێدەکەیت. کاتی پاکردنەوەکەش تەنیا ٤ خولەکی پێویستە ئەمەش دڵخۆشکەرە. جگە لەوەی مۆبایلەکەت پاک دەکاتەوە، بارگاویشی دەکاتەوە چونکە وەک بانکێکی پاتریش کار دەکات! دەتوانیت لێرە لە ئەمازۆن ئامێری PhoneSoap بە نرخی ٥٩ دۆلار بکڕیت:
PhoneSoap Amazon
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.