ئەپ و نەرمەکاڵا
2, ئەیلوول 2018
4 یاری سیستەمی ئەندرۆید بۆ ئەم هەفتەیە دابگرە

٤ ئەپ و یاری نوێ بۆ ئەم هەفتەیە دابگرە. کرتە لە هەر ناوێک بکە بۆ داگرتن.
[su_youtube url=”https://youtu.be/NqGh-JKpEqM”]
خۆڕایی
یارییەکی کلاسیکییە و جۆرەکەشی بریتییە لە گەڕان و دۆزینەوە. دەتوانیت بە ئۆفلاین(دەرهێڵ) یاری بکەیت چونکە قۆناغی جیاوازی هەیە بۆ یاریکەر لەگەڵ دەستەکەت لەگەڵ کەسەخراپەکان شەڕ دەکەیت. هەروەها دەتوانیت بە ئۆنلاین(سەرهێڵ)ـیش یاری بکەیت. هەرچۆنێک بێت یارییەکە لەگەڵ نرخەکەی گونجاوە.
Shortey
خۆڕایی

ئەپێکی سادە و دڵخۆشکەرە. دەتوانیت فایلەکان بخەیتە ڕوونمای ماڵەوە وەک ئەپ و یارییەکان، تا بە زوویی دەستت پێیان بگات. یان دەستکارییان بکەیت وەک گۆڕینی وێنەکان و ناوەکانییان، هەروەها گۆڕینی دیزاینەکەیان.
Hungry Dragon
خۆڕایی
[su_youtube url=”https://youtu.be/V4glJyhrPaY”]
ئەم یارییە چەندین شتی سەرنجڕاکێشی بۆ مرۆڤەکان هەیە کە ماوەیەکی زۆرە خولیای زۆرێکمانە. ئەوانیش ئاگری ئەژدیها و خواردنی شتەکان. لە جۆری ئاکشن و گەڕان و سەرکەشییە. دراگۆنی نوێ کۆبکەوە و دووبارە شتەکان وێران بکە.
GoDaddy

ئەپێکی نوێی ماڵپەڕی گۆودادی دابینکردنی هۆست و دۆمەینە. بەم ئەپە بە شێوەیەکی ئاسان و خێراتر دەتوانیت بە دوای دۆمەین بگەڕێیت و بیکڕیت. گرنگترین شت لەم ئەپە دەتوانیت بیکەیت ئەوەیە بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕەکەت دەکەیت!
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.