چۆنییەتی
2, ئەیلوول 2018
5 ئامۆژگاری بۆ خێراکردن و بەکارنەهێنانی ڕێژەی زۆری ڕامی کۆمپیوتەر لە وێبگەڕی گووگڵ

وێبگەڕ(براوسەر)ی گووگڵ کڕۆم بەناوبانگترین وێبگەڕە چونکە تایبەتمەندی نایابی بۆ بەکارهێنەران هەیە. هەروەها هەمیشە نوێکردنەوەی پێدەگات کە ئەم نوێکردنەوانە بۆ باشترکردنی وێبگەڕەکە بووە. بەڵام لەوانەیە گوێمان لەوەش بووبێت ئەم وێبگەڕە زۆرترین کات ڕێژەیەکی زۆری ڕامی کۆمپیوتەرەکەمان داگیر دەکات، یان گەرمی دەکات و وزەیەکی زۆری پاتریش خەرج دەکات، وە لە ڕاستیشدا وایە. بە هۆی ئەو تایبەتمەندییەزۆرانەی نەرمەکاڵاکە ئەم شتانە ڕوو دەدات. لەوانەشە هەندێک بەکارهێنان لەو ڕێژەیەکی زۆری ڕام بکەوێتەوە سەر بەکارهێنەر، بۆیە ئێمە ٥ ئامۆژگاری دەنوسین کە جیاوازی زۆر لە کاریگەری گووگڵ کڕۆم لەسەر ڕامی کۆمپیوتەرەکت دروست دەکات.
هەمیشە گووگڵ کڕۆم نوێبکەوە
بە دڵنیاییەوە نوێکردنەوەی سات بە ساتی گووگڵ کڕۆم هۆکارێکی باشە بۆ باشترکردنی نەرمەکاڵاکە لە هەموو ڕوویەکەوە. هەر لەو ماوەیەی پێشوودا کۆمپانیای گووگڵ نوێکردنەوەیەکی بۆ وێبگەڕی کڕۆم نارد و تیایدا ئاماژەی بەوە کرد هەندێک چارەسەریان کردووە بۆ بەکارهێنانی ڕێژەیەکی کەمی ڕام لەلایەن کڕۆمەوە. ئەمە مانای وایە نوێکردنەوەی وێبگەڕەکەت گرنگە بۆ چارەسەری کێشەکان. بۆیە هەمیشە نوێی بکەوە بەم هەنگاوانە:


ئەو پڵەگینانە ڕابگرە کە پێویستیت پێیان نییە
بە دڵنیاییەوە وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم پشت بە پڵەگین دەبەستێت بۆ زیادکردنی تایبەتمەندی زۆرتر وەک بلۆککردنی ڕیکلامەبێزارکەرەکان و داگرتنی ڤیدیۆ. بە دڵنیاییشەوە لە کاتی بەکارهێنانی وێبگەڕی کڕۆم ئەم پڵەگینانەش کار دەکەن، تەنانەت ئەوانەشی کە کارییان پێناکەیت بۆیە ڕێژەیەکی ڕام داگیر دەکەن. کەواتە ئەو پڵەگینانەی کارییان پێناکەیت ڕایانبگرە بە لادانی سەح لەسەر Enabled یان دەتوانیت بیانسڕیتەوە بەم هەنگاوانە:


ئەو پەنجەرانەی گرنگ نین دایانبخە
کردنەوەی پەنجەرەکان یان تابەکان لە گەورەترین هۆکارەکانن بۆ داگیرکردنی ڕێژەیەکی زۆری ڕام لەلایەن هەر وێبگەڕێکەوە. بۆیە زۆر گرنگە ئەگەر بە دەستوور تابەکان بەکاربێنیت. بە خێرایی دەتوانیت بە هۆی Ctrl+Wـەوە تابەکان دابخەیت یان بە ئاسایی تابەبێسوودەکان دابخە.
Browsing History بسڕەوە
ئەو گەڕانەزۆرەی دەیکەیت کەڵەکە دەبن و لە وێبگەڕەکەت دەمێننەوە. یان هەندێک وێنە و زانیاری بەشێوەیەکی کاتی پاشەکەوت بوون و دەبێت بسڕدرێنەوە چونکە بێسوودن کە ئەویش Cached image and filesـە. هەموو گەڕانەکانت لە سەرەتای بەکارهێنانی وێبگەڕی کڕۆمەوە بسڕەوە. Time Range کە لەسەرەوە دەیبینیت بخە سەر All Time. بەم هەنگاوانە یان ڕاستەوخۆ بە دووگمەی کورتکراوەی Ctrl+Shif+Delete:


پشکنینی کۆمپیوتەرەکەت لە بەرنامەی زیانبەخش لە وێبگەڕێ کڕۆم
لە وێبگەڕی گووگڵ کڕۆمدا دەتوانیت پشکنین بۆ بەرنامەزیانبەخشەکان بکەیت کە لەسەر کۆمپیوتەرەکەتە، یان کۆمپیوتەرەکت پاک بکەیتەوە بەم هەنگاوانە:
- لە لیستی لای ڕاستەوە بڕۆ بەشی Setting.
- لە سەرەوەی پەڕەکە بڕۆ بەشی Advanced Setting.
- پاشان لە خوارەوە Reset And Clean Up دەبینیت.
- کرتە لە Clean Up Computer بکە.
- پاشان کرتە لە Find بکە.


محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.