هەواڵ
3, ئهیلول 2018
مۆبایلی Nokia 6.1 لە ئێستادا داشکاندنی بۆ کراوە و بە نرخێکی کەم بەردەستە

ئەگەر دەگەڕێیت بە دوای مۆبایلێکی ئاست بەرز و نرخ گونجاو ئەوا مۆبایلی Nokia 6.1 2018 یەکێکە لەو مۆبایلانەی کە بە نرخێکی گونجاو و کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەهێزەوە لە ئێستادا بەردەستە بە داشکاندنێک کە دەگاتە ڕیژەی %15.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 5.5 ئینچ و بە ڕوونی 1080×1920 پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: Snapdragon630
- ڕام: 3 گێگابایت
- بیرگە: 32 گێگابایت و دەتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکیەوە هەتاوەکو 256 گێگابایت
- هێلی سیم: پشتگیری دەکات لە دوو سیم کارت
- کامێرای پشتەوە: 16 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- توانستی باتری 3000 میللی ئەمپێر و دەتوانیت بارگاوی بکەیت بە ڕێژەی 50% لە ماوەی 30 خولەکدا
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1
- نرخ: پێش داشکاند (269$)، دوای داشکاند (229$)
بەستەری کڕین لە ئەمازۆن: Amazon
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.