گەرمترین 3, ئه‌یلول 2018

مۆبایلی Razer Phone 2 بەڕێوەیە

نەوەی نوێی مۆبایلەکانی ڕەیزەر لە ژێر کاردایە. تایبەتمەندی ناوازەی بۆ یاریکەران دەبێت. مۆبایلی ڕەیزەر ساڵی پار بۆ یەکەمجار بڵاوکرایەوە، کە وەک مۆبایلی یاریکردن ناسرا و تایبەتمەندی بەرزی هەبوو. ئێستاش کۆمپانیای ڕەیزەر دەیەوێت نوێترین مۆبایلی خۆی بۆ یاریکەران بڵاوبکاتەوە.

ئێستا کۆمپانیای ڕەیزەر تیشک دەخاتە سەر دروستکردنی مۆبایلی ڕەیزەر ٢ و دەیەوێت خزمەتگوزارییەکانی یاری لە کۆمپیوتەرەوە بهێنێتە مۆبایلەکەی. ئەمەش بۆ یاریکەران دڵخۆشکەر دەبێت چونکە نەرمەکاڵا و کۆگای تایبەتی یارییەکان لە مۆبایلەنوێیەکەی ڕەیزەر دەبینین.

تایبەتمەندییەپێشیبینیکراوەکانی Razer Phone 2

Image result for Razer Phone

کۆمپانیای ڕەیزەر هیچ زانیارییەکی دەربارەی مۆبایلەکە نەدرکاندووە ئەوەی هەبێت پێشبینی ماڵپەڕەکانە. پێشبینی دەکرێت پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٤٥ی بەهێزی لەسەر بێت واتا لە خێرایی و لە کارپێکردنی یارییەکاندا دەستێکی باڵای دەبێت. پشتگیری لە خێرایی نوێکردنەوەی ڕوونما دەکات بە ڕێژەی ١٢٠ هێرتز. ئەمەش تایبەتمەندییەکی ناوازە دەبێت بۆ یاریکەران کە پێشووتریش لە مۆبایلی پێشووی ڕەیزەر بینیمان.

پێشبینیش دەکرێت ئەمجارە هەموو پارچەکانی مۆبایلەکە ئاستبەرز بن تەنانەت کامێراش. چونکە کامێرای مۆبایلی پێشووی ڕەیزەر لەو ئاستەدا نەبوو بتوانێت یەکێک لە باشترین کامێراکانی ساڵی هەبێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ