هەواڵ
3, ئهیلول 2018
کۆمپانیای LG مۆبایلی LG Candyـی ڕاگەیاند بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی مامناوەند و نرخی 98 دۆلار

کۆمپانیای ئێڵ جی لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی LG Candy بە نرخێکی کەم و کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئاست مامناوەند.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 5.0 ئینچ و بە ڕوونی 1280×720 پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: چوار ناوکی و لە جۆری Cortex-A53 و بە خێرایی 1.3 گێگاهێرتز
- ڕام: 2 گێگابایت
- بیرگە: 16 گێگابایت و دەتوانرێت زیادبکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە هەتاوەکو 512 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 5 مێگاپیکسڵ
- توانستی باتری: 2500 میللی ئەمپێر
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید نۆگەت 7.1.2
- هێلی سیم: پشتگیری لە دوو سیم کارت دەکات
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر
- ڕەنگ: ڕەش و شین و خۆڵەمێشی و ئاڵتونی
- نرخ: نزیک 98 دۆلار
مۆبایلەکە لەم مانگەدا بەردەست دەبێت لە وڵاتی هیند و زانیاری لە بارەی کاتی بە فەرمی ئاشکراکردنی لە بازاڕە جیهانیەکاندا ئاشکرا نەکراوە.
سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.